جام کوردی:
ماوەیەک لەمەوە پیش ئانجیلا جولی ئەکتەری بەناوبانگی بریتانی لە هاوسەرەکەی جیا بۆوە و ئێستا بۆ خەڵک دەرکەوت کە هۆکاری جیابوونەوەکە شێخێکی دەوڵەمەندی عەرەب بووە.
ماڵپەڕی هالیود لایف ئەم هەواڵەی راگەیاندووە کە ئانجێلینا جولی خۆشەویشتەکەی خۆی لە ئەنجامی بەجێگەیاندنی کارەخێرخوازیەکانیدا لە کەنداوی عەرەب دۆزیوەتەوە و ماوەیەک بووە ئاشقی بووە.
ئەم پیاوە عەرەبە تەمەنی (٥٠)ساڵە و خێزانداریشە، ئانجێلینا هۆکاری جیابوونەوەکەی رابردووی بۆ کێشەی خێزانی گەڕاندبۆوە کە “چارەسەرنەکراو” بووە بە وتەی خۆی.
ئەم پیاوە عەرەبە دەوڵەمەندە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەو کاتە نێوەی پارەکەی خۆی پیشکەش بە کاروباری خێرخوازی کردووە کە ئانجێلینا جولی سەرپەرشتی کردووە.
هەروەها وتراوە کە ئانجێلینا جولی شەش مانگ بووە ئەم پێوەندییەی لە هاوسەرەکەی (بڕید پیت)، شاردۆتەوە و دواجار خۆی بۆ رانەگیراوە و درکاندوویەتی و جیابوونەوەی لێ کەوتۆتەوە.
ئەوە سێیەم هاوسهری ئەم ئەکتەرە بریتانیە بووە و کە شەش منداڵیان هەیە، لەوانە سێ منداڵ هی خۆیانن و ئەوانیتر بۆ گەورەکردن هێناویانن (کامبوج، وێتنام، ئەسیوپی). پێشتر ئەم ئەکتەرە لە (٢٠٠٤) برێد پیتی ناسیبوو و (٢٠١٤) ژیانی هاوبەشیان پێکەوە نابوو و ئێستا بەم هۆکارە جیا بوونەوە.
بڕید پیت دووەمی زەواجی بووە و ئانجێلینا جولیش سێیەم هاوسەرەی بووە کە ئەم جیابوونەوەی لێ کەوتۆتەوە و نازاندرێت کە پێوەندییەکەی لەگەڵ ئەم شێخە عەرەبە برەو کوێ دەڕوات.