به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ” عصر ایران “ یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی یاریده‌ده‌ر و ڕاوێژکاری باڵای سه‌ربازی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی داعش و شێوازی سه‌رهه‌ڵدانی له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی داعشه له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی داعش 100 هه‌زار که‌سه که له‌م ڕێژه‌یه‌ش 5 هه‌زار که‌سیان له خه‌ڵکانی چیچانن و مانگانه مووچه‌یه‌کی 2 هه‌زار دۆلاری وه‌رده‌گرن.
گرووپی تیرۆریستی داعش له ئێستادا نیوه‌ی خاکی سوریا و یه‌ک له سه‌ر سێی خاکی عێراقی له ژێر کۆنتڕۆڵدایه. لقه‌کانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه له بیاوانه‌کانی سینا له وڵاتی میسر و لیبیاش چالاکییان هه‌یه.