سه‌باره‌ت به کاتژمێر سفری ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ، تێڕوانینی تایبه‌ت هه‌یه که له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌یان پێ ده‌درێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پارێزگای نه‌ینه‌وا که سه‌نته‌ره‌که‌ی ده‌کاته شاری موسڵ، له ئێستادا له لایه‌ن خه‌لافه‌ته‌کی داعشه‌وه کراوه‌ته پایته‌خت و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌دات له ڕێگای موسڵه‌وه په‌ره به ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه‌که‌ی خۆی بدات. تیرۆریستانی داعش پاش سه‌رکه‌وتنه‌کانی هێزه عێراقییه‌کان له شه‌ش مانگی ڕابردوو و کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی تکریت سه‌نته‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین نیگه‌رانی پاراستنی شاری موسڵن و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن که به هه‌ر ڕێگایه‌ک پارێزگاری له‌م شاره بکه‌ن.
خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه که داعش له پێناو ئه‌م ئامانجهیهدا ده‌ستی داوه‌ته لێدانی خه‌نده‌ق و بۆ ئه‌مه‌ش به زۆر له دانیشتووانی ئه‌م شاره که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئازادسازی موسڵ بگاته ئه‌نجام، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی وره‌ی سوپا و هێزه خۆبه‌خشه‌کانی سوریاش که بتوانن شاری ڕقه کۆنتڕۆڵ بکه‌نه‌وه و به‌مه‌ش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خه‌لافه‌ته‌که‌ی داعش ده‌بێته ئه‌مری واقیع. داعش هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو به لێدانی خه‌نده‌ق له چوارده‌وری موسڵ، ڕه‌وتی ئازادکردنه‌وه‌ی تووشی ئاسته‌نگ بکات و به ده‌ر له‌مه‌ش دامێنی شکسته‌کانی له سنوره‌کانی عێراق به‌ره‌و پارێزگاکانی ده‌یرالزور و ڕقه له سوریا په‌لکێش نه‌کرێت.
ئاماده‌کارییه‌کان به مه‌به‌ستی ئازادکردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و ئه‌لئه‌نبار
سه‌ید مه‌سعوود جه‌زایری جێگری ناوه‌ندی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران به یانه‌ی په‌یامنێرانی گه‌نجی ڕاگه‌یاندووه که ئاماده‌کاری پێویست بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و ئه‌لئه‌نبار ئه‌نجام دراوه و گه‌لی عێراق به یه‌کگرتوویی له به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعش وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل و لایه‌نه‌کانی دیکه بۆ دابه‌شبوونی عێراق، حکومه‌ت و گه‌لی ئه‌و وڵاته و سه‌رجه‌م هێزه چه‌کداره‌کان به یه‌کگرتوویی ماونه‌ته‌وه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه ناده‌ن که وڵاته‌که‌یان دابه‌ش بکرێت.
20 هه‌زار هێزی چه‌کدار بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ
به‌شار کێکی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به ئاماژه به‌وه‌ی که 20 هه‌زار چه‌کدار له 4 به‌ره‌دا شه‌ڕی ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌که‌ن، وتی: پلانی ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ له ئێستادا کاری له سه‌ر ده‌کرێت و کاتی دهسپێکردنهکهشی هێشتا دیاری نه‌کراوه.
2 هه‌زار هێزی تایبه‌ت بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا
ژووری عه‌مه‌لیاتی ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ، 7 هه‌زار له هێزه ئه‌منییه‌کان و له‌وانه‌ش 2 هه‌زار هێزی تایبه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی شاره‌که ده‌ستنیشان کردووه که له ئێستادا مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ ده‌کرێت.
پێش بینی کاتی ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ ئه‌سته‌مه/ داعش له ئێستادا هێزێکی شکست خواردووه له پارێزگای نه‌ینه‌وا
یه‌دووڵا جه‌وانی ڕاوێژکاری باڵای نوێنه‌رایه‌تی وه‌لی فه‌قی له سوپای پاسداران له میانه‌ی وتووێژی له گه‌ڵ په‌یامنێری یانه‌ی په‌یامنێرانی گه‌نج، سه‌باره‌ت به کاتژمێر سفری ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ وتی: له‌و ناوچانه‌ی که داعش خه‌ڵک وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆڤی به‌کار دێنێت، پێویسته سوپای عێراق سوود له‌و تاکتیکانه‌ی وه‌ربگرێت که که‌مترین زیان به‌ر خه‌ڵکه‌که بکه‌وێت.
ناوبراو وتی: دیاریکردنی کاتی ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ دژواره و ناتوانرێت پێش بینی ئه‌وه بکرێت که موسڵ که‌ی ئازاد ده‌بێت، به‌ڵام عێراقییه‌کان به ئه‌زموون ئه‌وه‌یان پیشان دا که پلانێکی سه‌رکه‌وتوویان په‌یره‌و کردووه و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌کان وایان ده‌رخستووه که ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵیش ده‌کرێت ڕۆژێک ببینرێت.
ڕاوێژکاری باڵای نوێنه‌رایه‌تی وه‌لی فه‌قی له سوپای پاسداران به ئاماژه به سه‌رکه‌وتنه‌کانی گه‌ل و حکومه‌تی عێراق له به‌رامبه‌ر تیرۆریستان‌دا وتی: سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئامرلی، جه‌له‌ولا، جرف ئه‌لسه‌خر به پانتایی 300 کیلۆمه‌تری چوارگۆشه داعشی خستووه‌ته ژێر گوشارێکی گه‌وره و گه‌ل و حکومه‌تی عێراقی له هه‌ل و مه‌رجێکی باشتردا هێشتووه‌ته‌وه.
جه‌وانی له درێژه‌دا وتی: داعش پێگه‌یه‌کی وای له ناو خه‌ڵکدا نییه و به ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی و ئاژاوه‌گێڕی ئائیفی ناتوانێت بگاته ئامانجه‌کانی خۆی و گه‌لی عێراق له به‌رامبه‌ر تاوانه‌کانی ئه‌م تیرۆریستانه‌دا به یه‌کگرتوویی ماونه‌ته‌وه.
یه‌دووڵا جه‌وانی ڕوونیکرده‌وه: سه‌رجه‌م عێراقییه‌کان له به‌رامبه‌ر داعشدا هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت و به دڵنیاییه‌وه موسڵ ئازاد ده‌بێت و ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه له ئێستادا هێزێکی شکست خواردووه له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ڕووخانی قه‌ڵای داعش به واتای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه ده‌بێت
پارێزگای دیرالزور و ڕقه له سوریا و نه‌ینه‌وا و ئه‌لئه‌نبار له عێراق به بنکه سه‌ره‌کییه‌کانی داعش هه‌ژمار ده‌کرێن و له ئه‌گه‌ری دووباره ئازادکردنه‌وه‌یان، ڕووخانی داعش ده‌بێته ئه‌مری واقیع و ده‌توانرێت ئازادکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی عێراق و سوریای به دواوه بێت.
داعش ئامرازی ده‌ستی عه‌ره‌بستان و ئیسرائیل
محه‌ممه‌د ئیسماعیل که‌وسه‌ری سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌رگری و ئه‌منییه‌تی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئازادکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش ڕایگه‌یاند: گه‌لی عێراق به فه‌تواکه‌ی ئایه‌تووڵا سیستانی وه‌ڵامێکی ئه‌رێنییان پیشان داوه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ئه‌گه‌ر فه‌تواکه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا نه‌ده‌بوو، داعش زۆربه‌ی داواکارییه‌کانی عه‌ره‌بستان و ئیسرائیلی جێبه‌جێ ده‌کرد.
سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌رگری و ئه‌منییه‌تی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕوونیکرده‌وه: دوو هۆکاری سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنه‌کانی سوپا و هێزه خۆبه‌خشه‌کانی عێراق، مه‌رجه‌عیه‌تی ئائینی و پاڵپشتی گه‌لی عێراق بوو و له داهاتووشدا سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌تر چاوه‌ڕوانی عێراقییه‌کان ده‌کات.
له پرۆسه‌ی ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ، داعش تووشی هه‌ڵمه‌تێکی کوت و پڕ ده‌بێت
محه‌ممه‌د ناجی سکرتێری جێبه‌جێکاری نووسینگه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی به‌در ڕایگه‌یاند که ئه‌و هێزانه‌ی که بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستنیشان کراون داعش تووشی هه‌ڵمه‌تێکی کوت و پڕ ده‌که‌ن.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که 35 هه‌زار هێزی خۆبه‌خشی شاری موسڵ له شاری دهۆک سه‌رقاڵی ئاماده‌کارین به مه‌به‌ستی ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ و سوپا و هێزه خۆبه‌خشه‌کانی دیکه‌ش یارمه‌تیده‌ری ئه‌وان ده‌بن.
ناجی ڕایگه‌یاند که شه‌ڕی ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ پاش کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی دیکه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و تیرۆریستانه ده‌بێت.
کاتژمێر سفری ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ
له به‌ر ئه‌وه‌ی که شاری موسڵ، سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ تیرۆریستانی داعش به شارێکی گرنگ و ستراتژیک هه‌ژمار ده‌کرێت، پێده‌چێت کاتژمێر سفری ئازادکردنه‌وه‌ی، دواکه‌وتنی پێوه دیار بێت و بۆ ئه‌مه‌ش ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌لئه‌نبار و ناوچه‌کانی دیکه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین وه‌ک پێش مه‌رجی ئه‌م ئامانجه گه‌وره‌یه بێت.