وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ڕووسیا وتی: سوپای سوریا تاکه هێزه که له توانایدایه به‌ره‌نگاری داعش ببێته‌وه و مۆسکۆش پشتیوانی لێ ده‌کات.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی، دیمێتری پسکۆف، وته‌بێژی کۆشکی کرملێن جه‌ختی له سه‌ر گرنگی پێگه‌ی سوپای سوریا له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش کرده‌وه و ڕایگه‌یاند که ڕووسیا به‌م هۆیه‌وه پاڵپشتی لێ ده‌کات.
پسکۆف له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا به ئاماژه به‌وه‌ی که مۆسکۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتی سوپای سوریا، وتی: هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش به ته‌واوی ڕوون و ئاشکرایه و سوپای سوریاش تاکه هێزه که له‌و وڵاته ده‌توانێت به‌ره‌نگاری ئه‌م تیرۆریستانه ببێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: پسپۆڕان و شاره‌زایانی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا کار له سه‌ر ئه‌و چه‌ک و که‌ره‌سته سه‌ربازییانه‌ی ده‌که‌ن که به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان دراونه‌ته سوپای ئه‌و وڵاته.
پسکۆف هه‌روه‌ها ڕوونیکرده‌وه: ئیئتلافی دژ به داعش پێویسته هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری له حکومه‌تی سوریا وه‌ربگرێت و ڕۆڵی سوپای سوریاش له‌م پرۆسه‌یه‌دا پێویسته پارێزراو بێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به وتاری ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا دا که بڕیاره له مانگی داهاتوو له کۆبوونه‌وه‌ی کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێشکه‌ش بکرێت و وتی: پوتین سه‌باره‌ت به سوریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش وتارێک پێشکه‌ش ده‌کات.
به وته‌ی پسکۆف، پوتین پلانێکی بۆ چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ باراک ئۆباما له په‌راوێزی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌دا نییه.