گرووپی تیرۆریستی داعش له سێ ناوچه‌ی قه‌زای ئاچین له ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان گرتووخانه‌ی تایبه‌تی هه‌یه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، حاجی قاڵب موجاهید قایمقامی قه‌زای ئاچین سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه وتی: زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له گرتووخانه‌کانی داعش به‌ندکراون له به‌رپرسه ناوچه‌ییه‌کانی ئه‌فغانستانن.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: له ئێستادا 127 که‌س له گرتووخانه تایبه‌ته‌کانی داعش به‌ند کراون.
موجاهید جه‌ختی کرده‌وه: سه‌رکرده مه‌زهه‌بییه‌کان، سه‌رۆک هۆزه‌کان، سه‌ربازانی سوپا و پۆلیس له‌و که‌سانه‌ن که له لایه‌ن داعشه‌وه له گرتووخانه تایبه‌ته‌کاندا به‌ند کراون.
قایمقامی ئاچین ڕایگه‌یاند: ئه‌ندامانی داعش له سه‌رکرده مه‌زهه‌بییه‌کان ده‌خوازن که بانگه‌شه بۆ ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه بکه‌ن و داواکاری ئه‌وه‌شیان هه‌یه که خه‌ڵک له ڕێ و ڕه‌سمی ناشتنی فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌کان به‌شداری نه‌که‌ن. دانیشتووانی قه‌زای ئاچین ئه‌وه‌یان به هێزه ئه‌منییه‌کانی ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار ڕاگه‌یاندووه که لانیکه‌م 300 که‌س له گرتووهخانه تایبه‌ته‌کانی داعش به‌ند کراون و داوایان له حکومه‌ت کردووه له پێناو ئازادکردنیان هه‌وڵی به‌په‌له بدات.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌م نزیکانه گرووپی تیرۆریستی داعش گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی بڵاو کردووه‌ته‌وه که چه‌کدارانی به شێوازێکی دڕندانه دیلێک سه‌ر ده‌بڕن، له گرته‌که‌دا دیله‌که هه‌مان جله پرته‌قاڵییه‌که‌ی داعشی له‌به‌ردایه، گرته‌که له ناوچه‌یه‌کی شاخاوی تۆمار کراوه که نه‌زانراوه ئه‌و شوێنه کوێیه، له هه‌مان کاتدا ڕوون نییه که دیله‌که به چه تاوانێک سزاکه‌ی به سه‌ردا سه‌پاوه. هه‌رچه‌نده که ئه‌ندامانی داعش ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌و دیله له هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌فغانستانه، به‌ڵام ناسنامه‌که‌ی هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
قه‌زای ئاچین له ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار له‌و ناوچانه‌یه که هێزه‌کانی داعش و تاڵیبان پێکدادانیان هه‌بووه.