پاش سه‌ردانه‌که‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووی وه‌فدێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ناکۆکی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان، پارت و میدیاکانی هه‌رێم له ڕۆژانی ڕابردوو جه‌ختیان له سه‌ر ڕۆڵی کارساز و پێکهێنه‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووه‌ته‌وه له پێناو سه‌قامگیری ئه‌م ناوچه‌یه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی، جه‌ختی له سه‌ر گرنگی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌قامگیری و ئه‌منییه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ته‌وه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که تا ئێستا پێنج وه‌فدی کۆماری ئیسلامی ئێران به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی ناکۆکی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان سه‌ردانی هه‌رێمیان کردووه، وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان به گرنگییه‌وه له رۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڕوانن، به‌ڵام تا ئێستا به ڕێکه‌وتنێکی گشتگیر نه‌گه‌یشتوون.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له درێژه‌دا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران تێڕوانینێکی تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی کوردستان هه‌یه و ئه‌من و سه‌قامگیری هه‌رێم بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران جێی گرنگی و بایه‌خه.
هاوکات له گه‌ڵ ئه‌م وتانه‌ی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران، شوان ڕابه‌ر سه‌رکرده له کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان جه‌ختی له سه‌ر هه‌وڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرده‌وه له پێناو کۆتایی هێنانی ناکۆکی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێم.
ناوبراو له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له هه‌ولێر به ئاماژه به ڕۆڵی پێکهێنه‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕوونیکرده‌وه: هه‌وڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک لایه‌ن له داخوازییه‌کانیاندا نه‌رمی بنوێنن و پێشنیاری نوێ بخه‌نه‌ڕوو.
شوان ڕابه‌ر پێش بینی ئه‌وه‌ی کرد که کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان پێشکه‌وتنی زیاتری تێدا به‌دی بکرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی که به گرنگییه‌وه له هه‌وڵ و پێشنیاره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڕوانن.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، کۆماری ئیسلامی ڕۆڵێکی گرنگی له عێراق گێڕاوه و له ساڵه‌کانی هه‌شتاکان به دواوه په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزی له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌بووه.
شایانی ئاماژه‌یه هه‌ر یه‌ک له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان وه‌ک چوار پارتی سیاسی کاریگه‌ر له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێم به کۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی، بڕیاری گۆڕانکارییان له ده‌ستور، هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی له پارله‌مانه‌وه داوه و له به‌رامبه‌ریشدا پارتی دیموکراتی کوردستان به توندی ڕه‌تیکردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سیاسیی له هه‌رێمدا به‌دیهێناوه.
پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی پێداگری له سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که ناوبراو بۆ خولێکی دیکه له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، به‌ڵام پارته‌کانی دیکه دژایه‌تی ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌ن.
ناکۆکییه‌کانی نێوان پارته سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا بووه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی که سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کان به ئامانجی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه نه‌گه‌نه ئه‌نجام، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بژارده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی خستووه‌ته ڕوو و ئه‌مه‌ش تا ئێستا نه‌بووه‌ته هه‌لی ده‌ربازبوون له‌م کێشه‌یه‌ی که هه‌رێمی پێوه سه‌رقاڵ بووه.