جام کوردی:
سه‌ردانه‌که‌ی سه‌لیم جبوری سه‌رۆکی پارله‌مانی عێراق بۆ تاران و وتووێژ و کۆبوونه‌وه‌کانی له گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران به تایبه‌ت حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆمار، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه و عه‌لی شه‌مخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران له‌م بارودۆخه هه‌ستیار و دژواره‌ی عێراقدا، بووه‌ته جێی سرنج و گرنگی پێدانی میدیا جیهانییه‌کان. به تایبه‌ت که‌ناڵی بی بی سی عه‌ره‌بی که ئه‌م سه‌ردانه‌ی پاش ماوه‌یه‌کی که‌م له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ قه‌ته‌ر به گرنگ ناو بردووه. بی بی سی له شرۆڤه‌ی ئه‌م ڕووداوه سیاسییه‌دا ده‌ڵێت:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سه‌لیم جبوری چه‌ند مانگی ڕابردوو و له میانه‌ی به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک پارله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی سه‌ردانی تارانی کردبوو، به‌ڵام به هۆی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق، سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. ئه‌م گرنگییه‌ش زیاتر له لایه‌ن ئێرانییه‌کانه‌وه هه‌ستی پێده‌کرێت. ئه‌گه‌ر چه‌ند مانگی ڕابردوو شه‌ڕی داعش که به‌شێکی زۆری خاکی عێراقی له کۆنتڕۆڵدایه له ئه‌وله‌ویاتی سه‌ره‌کی به‌رپرسانی باڵای دوو وڵات بووه، ئه‌مجاره به ده‌ر له‌م بابه‌ته، گۆڕانکارییه‌کانی نوێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی سه‌ردانه‌که‌ی جبوری بۆ تاران بووه، وه‌ک یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی عێراق، خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کانی ئه‌و وڵاته و کۆنفرانسی دۆحه که کاردانه‌وه‌ی جیاوازی به دوای خۆیدا هێناوه.
ڕه‌نگه ورده‌کاری چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی لاریجانی و جبوری که له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایان کرد که‌وته به‌رده‌م میدیاکان، به‌ڵام شتێکی ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به ده‌ره‌نجامی چاوپێکه‌وتنه‌کانی سه‌رۆکی پارله‌مانی عێراق له گه‌ڵ ڕۆحانی، شه‌مخانی و زه‌ریف بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه. له کاتێکدا که به پێی هه‌ندێک زانیاری، ئێرانییه‌کان بابه‌تی زۆر گرنگیان له گه‌ڵ میوانه عێراقییه‌که‌یان ورووژاندووه که تێیدا دۆسیه‌ی پاسه‌وانی نیشتمانی، حه‌شدی شه‌عبی و ئاشته‌وایی نیشتمانی له ڕیزی سه‌ره‌کیترینی ئه‌و بابه‌تانه‌دا بوون.
سه‌لیم جبوری به باشی ده‌زانێت که ڕێژه‌ی کاریگه‌ربوون و ده‌ستڕۆیشتوویی ئێران له عێراق له چ ئاستێکدایه، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ردانه‌که‌ی له‌م دۆخه‌دا بۆ تاران وا شرۆڤه‌ی بۆ ده‌کرێت که ناوبراو خوازیاری که‌ڵک وه‌رگرتنی ئێران له‌م په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌یه‌تی به ئامانجی نه‌رمی نواندنی هاوپه‌یمانه‌کانی له‌و دۆسیانه‌ی که ئاماژه‌یان پێدرا.
به هۆی ئه‌وه‌ی که ئاشته‌وایی نیشتمانی بابه‌تێکی به ته‌واوی عێراقییه، ئێران هیچ کات هه‌ڵوێستی خۆیی سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ڕانه‌گه‌یاندووه. تاران به‌رده‌وام پاڵپشتی یه‌کڕیزی لایه‌نه عێراقییه‌کان ده‌کات. ئه‌ڵبه‌ت به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی، ئاساییه که ئێران پێشوازی له‌م یاسایه نه‌کات و به هۆکارێکی دابه‌شبوونی عێراق هاوشێوه‌ی هه‌رێمی کوردستانی ناو ببات و هه‌ست به‌وه بکات که له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ کردنی ئه‌م یاسایه، جارێکی دیکه داعش به‌هێز ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ داهاتووی عێراق و ئاسایشی نیشتمانی ئێران.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلماسی ایرانی
وه‌رگێڕان: ئیدریس سلێمانی