وتووێژ: ڕه‌زا ڕه‌حمه‌تیان
پێوه‌ندی فه‌رهه‌نگی و کلتووری له نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له کۆنه‌وه تا ئێستا ڕه‌وتێکی باشی به‌خۆوه بینیوه به‌تایبه‌تی له‌ڕووی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ره‌وه وه‌ک بواره‌کانی مۆسیقا و گۆرانی و شیعر و ئه‌ده‌ب و وێژه و سه‌رجه‌م کار‌و چالاکییه هونه‌رییه‌کان که په‌یوه‌ستن به ژێرخانی هونه‌ری و کلتووری له‌هه‌رێمی کوردستان. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فه‌رهه‌نگ غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و گه‌نجانی هه‌ولێر له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وتووێژێکمان کردووه که له درێژه‌دا ده‌یخوێننه‌وه:
ڕا و بۆچوونتان سه‌باره‌ت به مێژووی پێوه‌ندییه کلتوورییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان چییه؟
له‌کۆنه‌وه ئێران وهه‌رێمی کوردستان پێوه‌ندی کلتووری و مێژووییمان هه‌یه و زۆرینه‌ی ئه‌و کار و چالاکییه هونه‌رییانه‌ی له‌هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێ کاریگه‌ری کار و چالاکی کوردانی ئێران و فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێرانی پێوه دیاره. وه‌ک ده‌بینین مێژوویه‌کی زۆر جوانی کوردی ئێستا له‌هه‌رێمی کوردستاندا خه‌ریکه تۆمار ده‌کرێت، کۆمه‌ڵێک کار و چالاکی هونه‌ری له‌خۆی گرتووه که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکه ئه‌و پرده و ئه‌و نێوه‌نده هه‌میشه به‌رده‌وام بێت بۆ دانوستان و ئاڵوگۆڕی کلتوور و هونه‌ر. زۆر جار ده‌بینین له فستیڤاڵه جۆراوجۆره‌کاندا کۆمه‌ڵێک گرووپی هونه‌ری ئێرانی بانگهێشت ده‌کرێن تا به‌شداری بکه‌ن و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک له گرووپه هونه‌رییه‌کانی ئێمه‌ش له هه‌ولێر و سلێمانی و … له فستیڤاڵه‌کانی ئێران وه‌ک فه‌جر و … به‌شداری ده‌که‌ن و هیوادارین ئه‌م ڕه‌وته زیاتر په‌ره بسێنێت تا ژێرخانی هونه‌ری له هه‌رێمی کوردستان گه‌شه بکات چونکه پێویستی به ئه‌زموونی گه‌لان هه‌یه و کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌توانێ زۆر یارمه‌تیده‌ری ئێمه بێت چونکه له هه‌ندێ بواری وه‌ک مۆسیقا، ئورکێستر و سینه‌ما و په‌یکه‌رتاشی ئێران زۆر به توانایه.
وێڕای گۆڕینه‌وه‌ی حکومه‌ت و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان خه‌ڵکی هه‌رێم و کۆماری ئیسلامی ئێران له‌مێژه‌وه پێکه‌وه پێوه‌ندییان هه‌بووه. ئێوه بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ڕه‌وته چ کار و به‌رنامه‌یه‌کتان هه‌بووه و هه‌یه؟
ئێمه بۆ نموونه سه‌رجه‌م ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که به فه‌رمی بانگهێشتی هه‌رێـمی کوردستان ده‌کرێن و دێنه ئێره، هه‌وڵمان داوه سوود له توانا و ئه‌زموونیان له‌بواره‌کانی هونه‌ری و ڕۆشنبیری بگرین و ئه‌و کاره هاوبه‌شه‌ی که له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان هه‌یه زیاتر لایه‌نی هونه‌ر بووه و به‌شی مادی زۆرتر تیایدا ده‌بینرێت به‌ڵام ئێمه پێویستمان به‌لایه‌نی ڕۆحیش هه‌یه، واته ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی که به‌چاو نابینرێت. ئه‌مه وه‌ک ژێرخان و سه‌رخان دێته‌وه، ژێرخان مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵێک ئه‌زموون و ڕه‌هه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌رێم و کۆماری ئیسلامی ئێران و ئێمه بتوانین له‌م ئه‌زموون و توانایه سوود وه‌رگرین.
به‌رنامه‌تان له‌م بواره‌دا چ بووه؟ به کرده‌وه چ کار و چالاکییه‌ک له‌م بواره‌دا جێبه‌جێ کراوه؟
کاروچالاکی هاوبه‌شی ئێمه زیاتر هونه‌ری بووه، زۆر جار بانگهێشتی گرووپی کامکاران و عه‌نده‌لیبی و هونه‌رمه‌ندانی دیکه‌ی ئێرانمان کردووه تا لێره کار و چالاکی هونه‌ری به‌ڕێوه ببه‌ن. به‌ڵام هه‌ر به‌وجۆره‌ی ئاماژه‌م پێدا پێویستمان به گه‌شه‌پێدانی لایه‌نی ڕۆحیش هه‌یه. ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش دوکتۆر ئاره‌ش ئه‌مینی سه‌ردانی ئێره‌ی کرد و ده‌توانم بڵێم ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌که بۆ ئه‌وه‌یکه بتوانین له‌داهاتوودا پرۆتۆکۆلێک ببه‌ستین و ئه‌وه‌ش ببێته هۆی سه‌ره‌تایه‌ک بۆ په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری پێوه‌ندییه‌کانی ئێران و هه‌رێـمی کوردستان.
ئایا تا ئێستا له‌گه‌ڵ گرووپ یان پارێزگایه‌کی ئێران پرۆتۆکۆلتان کردووه؟
تا ئێستا هیچ پرۆتۆکۆلێکی فه‌رمی له نێوان وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زراه‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نه‌بووه به‌ڵام ئه‌م سه‌فه‌ره یه‌که‌مین کاری فه‌رمی له‌نێوان دوولایه‌ندا بوو. ئه‌ڵبه‌ت پێوه‌ندیمان هه‌بووه به‌ڵام زیاتر تاکه‌که‌سی بوونه و فه‌رمی نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرۆتۆکۆلێک هه‌بێت که ئێمه پێوه‌ند بداته کوردستانی ئێران و فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێران و ئێمه بتوانین له فستیڤاڵيکانی ئێران به‌شداری بکه‌ین و ئه‌وانیش بتوانن له فستیڤاڵه‌کانی ئێمه‌دا به‌شداری بکه‌ن باشتر ده‌بێت و پێوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کانمان گه‌شه‌ی زیاتر ده‌که‌ن.
پێتان خۆشه له چ بوارگه‌لێکدا له‌گه‌ڵ ئێران هاوکاری بکه‌ن و پێوه‌ندیتان زیاتر بێت؟
بواره‌کانی سینه‌ما و ئورکێستر و مۆسیقا لای ئێمه زۆر گرنگن و پێویستمان به کادیر و که‌سی پسپۆڕ هه‌یه و پێمان خۆشه که‌سایه‌تییه هونه‌رییه‌کانی ئێران بێنه ئێره و خوێندکارانی ئێمه ڕابهێنن. ئێمه هه‌میشه ڕێز له ئه‌زموونی گه‌لان ده‌گرین و ده‌مانه‌وێ زیاتر و زیاتریش فێر بین بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا هه‌رێمی کوردستان ببێته شوێنێک که پێگه‌ی ئه‌و هه‌موو بواره که‌لتوورییانه بگرێته‌وه که له‌داهاتوودا پێویستمان پێیه‌تی.
ئایا تا ئێستا له‌گه‌ڵ کونسوولخانه‌ی ئێران و یان وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئێران له‌باره‌ی واژۆکردنی پرۆتۆکۆلێکی هاوبه‌ش قسه‌تان کردووه؟
ئێمه هه‌تا ئێستا هیچ پێوه‌ندییه‌کی فه‌رمیمان نه‌بووه به‌ڵام هه‌ر به‌وجۆره‌ی باسم کرد ئه‌و وه‌فده‌ی که هاتبووه ئێره پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که ئێمه ده‌مانه‌وێ پرۆتۆکۆلێک بکه‌ین.
به‌ڕای ئێوه چ کێشه‌یه‌ک هه‌بووه که تا ئێستا پرۆتۆکۆل واژۆ نه‌کراوه؟
ئه‌م پرسیاره ده‌بێ له وه‌زیره‌کان بکرێ و وه‌زیری ڕۆشنبیری ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌تان بداته‌وه چونکه من به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و لاوانی یه‌ک پارێزگا واته هه‌ولێرم و ئه‌مه پێوه‌ندییه‌کی نێوده‌وڵه‌تییه.
هه‌ولێر پایته‌ختی گه‌شتیاری عێراقه، بۆ ناساندنی هه‌ولێر چیتان کردووه؟
هه‌ر به‌وجۆره‌ی که ده‌زانن هه‌ولێر ساڵی 2014 وه‌ک پایته‌ختی ڕۆشنبیری وڵاتانی عه‌ره‌ب ناسراوه. ئێمه به‌ش به‌حالی خۆمان هه‌وڵمان داوه له ڕێگای کار و چالاکییه هونه‌رییه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان کۆمه‌ڵیک کار و چالاکی هونه‌ری به‌ڕێوه ببه‌ین. به‌ڵام به‌داخه‌وه شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و بڕانی بودجه‌ی ئێمه بووه هۆی وه‌ستانی به‌رنامه‌کانمان، هه‌روه‌ها بڕانی بودجه‌شمان له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه کاریگه‌ری زۆر خراپی خسته سه‌ر ئێمه، ئه‌مانه‌ش بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه نه‌توانین کار و چالاکییه هونه‌رییه‌کانمان به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی که دامانڕشتبوو به‌ڕێوه ببه‌ین.
یه‌کێک له به‌رنامه ناشیرینه‌کانی داعش له‌ناوبردنی مێژوو و که‌لتووری ئه‌و شوێنانه‌یه داگیریان ده‌کا و یان له‌گه‌ڵیان شه‌ڕیه‌تی؟ ئێوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م پلانه ناشیرینه چیتان کردووه؟
ئه‌م وڵاته له مێژه‌وه چه‌ندین جار وێران کراوه، ئاواره‌یی، ده‌ربه‌ده‌ری و کیمیاباران وکۆمه‌ڵێک کاره‌سات به سه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه‌دا هاتووه، به شایه‌تی هه‌موو وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ده‌ره‌وه و ئێستاش ئێمه دوای ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته ئێمه هه‌ستاینه‌وه، پاش ڕاپه‌ڕین ئێمه هه‌وڵمان بۆ خۆمان دا و هه‌وڵمان دا به‌ره‌وه ڕه‌وتێکی دیموکراسی هه‌نگاو بنێین که ئه‌مه‌ش مافی هه‌موو تاکێکه و ده‌بێت ده‌سته‌به‌ر بکرێت. ئه‌گه‌رچی ئێستا دوژمنانی کورد مه‌به‌ستیانه ئه‌و ئارامی و سه‌قامگیرییه له هه‌رێمی کوردستان تێک بده‌ن به‌ڵام ئێمه پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه و ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه داکۆکی له هه‌رێمی کوردستان کرد به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپی و وڵاتانی دۆستی خۆی و به خۆشحاڵییه‌وه سه‌رکه‌وتوو بووینه.
ئێران چۆن ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ری ئێوه بێت؟
له‌مێژه‌وه ئێران یه‌ک له‌و وڵاتانه‌ی بووه که توانیویه‌تی داکۆکی له شکۆی هه‌رێمی کوردستان بکات.
جێگه و پێگه‌ی که‌لتوور و هونه‌ری ئێران چۆن مه‌زنده ده‌که‌ن؟
بێ گومان کلتووری ئێران کلتوورێکی هه‌ره به‌هێزه و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لانی ئێرانی پێوه دیاره و بۆیه من لێره‌وه دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه که ئێمه ده‌توانین سوود له ئه‌زموون و توانای ئێران و گه‌لانی دیکه‌ی جیهان بگرین.
بیر و ڕای ئێوه سه‌باره‌ت به ئاسۆی پێوه‌ندییه‌کانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان چییه؟
به خۆشحاڵییه‌وه پێوه‌ندی دوولایهنهمی ئێمه و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژ له دوای ڕۆژ باشتر ده‌بێ و هیوادارین ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ش هه‌موو بواره‌کان له‌خۆ بگرێت. بۆ نموونه هه‌ر ئه‌و وه‌فده‌ی که باسمان کرد و سه‌ردانی ئێره‌ی کرد ده‌توانێ ئه‌و پرده له نێوان هه‌رێم و ئێران‌دا دروست ده‌کات و بێ گومان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه‌ی زیاتری هونه‌ر و کلتووری هه‌رێمی کوردستان.
په‌یامی ئێوه بۆ به‌رپرسان و لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامی ئێران چییه؟
هیوادارم هه‌ر به‌و جۆره‌ی که تا ئێستا پاڵپشتی ئێمه‌یان کردووه ئه‌و پاڵپشتییه له بواره‌کانی فه‌رهه‌نگی و کلتووری و هونه‌ریشدا به‌رده‌وام بێت و په‌ره‌ی زیاتریش بسێنێ و ئێستاش هه‌رێمی کوردستان له قه‌یرانێکی داراییدایه و هیوادارم یارمه‌تیده‌رمان بن و له‌بواری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ریدا به ته‌نیامان نه‌هێڵن و ئێمه‌ش بتوانین له داهاتوودا قه‌ره‌بووی بکه‌ینه‌وه.
وه‌ک ده‌زانن جه‌ریده‌ی جام کوردی یه‌که‌مین جه‌ریده‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانه که له هه‌رێمی کوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه؟ بیر و ڕای جه‌نابتان سه‌باره‌ت به‌م گۆڤاره و گۆڤاره‌کانی هاوبه‌شی دیکه چییه؟
بێ گومان هه‌موو گۆڤار و ڕۆژنامه و میدیایه‌ک که پاڵپشتی کاری هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی بێت و پێوه‌ندییه‌کانی دوو لایه‌ن زیاتر بکات ڕێزی هه‌یه و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم و هیوادارم بیر له بواره‌کانی مرۆڤایه‌تی و دۆستایه‌تی و ئاوه‌دانکردن و گه‌شه‌ی پێکه‌وه‌ژیان بکات.