سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان ڕایگه‌یاند که به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراو به تایبه‌ت دۆلار هۆکاری به‌ڕێوه‌نه‌چوونی پێشانگای بازرگانی کرماشان له شاری سلێمانی بووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، که‌یوان کاشفی له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی چالاکوانانی ئابوری پارێزگاکانی کرماشان و سلێمانی ڕایگه‌یاند: یه‌که‌م په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق له نێوان پارێزگاکانی کرماشان و سلێمانی بووه.
ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر دووباره به‌هێزترکردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان کرماشان و سلێمانی کرده‌وه و وتی: به هۆی گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که پێویستمان به ڕاوێژ و ئاڵ و گۆڕی زانیارییه‌کان هه‌یه به مه‌به‌ستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان.
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان به ئاماژه به به‌شداری کۆمپانیا ئێرانییه‌کان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان، وه‌بیری هێنایه‌وه که ژووری هاوبه‌شی بازرگانی سلێمانی و کرماشان چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه له کار و چالاکییه‌کانی.
کاشفی به ئاماژه به به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگای تایبه‌تی پارێزگای کرماشان له شاری سلێمانی، ڕوونیکرده‌وه: ئه‌م پێشانگانه به شێوازێکی ئاسایی هه‌ر دوو ساڵ به‌ڕێوه ده‌چوون که له ڕیزی باشترین پێشانگاکان بوون.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراوه بیانییه‌کان ئاسته‌نگ له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پێشانگانه درووست بووه که به ئامانجی سه‌ر له نوێ به‌ڕێوه‌چوونی، پلانی تایبه‌تمان داڕشتووه.
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان وه‌بیری هێنایه‌وه که ساڵه‌هایه هه‌رێمی کوردستان‌مان وه‌ک هاوبه‌شێکی ئابوری هه‌ڵبژاردووه و زۆربه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان سنوره‌کانی ئابورییان تێپه‌ڕکردووه و بوونه‌ته په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه و فه‌رهه‌نگی که پاڵنه‌رێکی پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانه.