سه‌رۆک کۆماری تورکیا به نیازه به‌شداری له ڕێ و ڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی مۆسکۆ بکات، له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌شدا له گه‌ڵ هاوتا ڕووسییه‌که‌ی کۆده‌بێته‌وه. به پێی هه‌واڵی جام کوردی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕۆژی 23ی سپتمبێر سه‌ردانی مۆسکۆ ده‌کات و به‌شداری ڕی و ڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی ئه‌و شاره ده‌کات، بڕیاریشه له گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا کۆببێته‌وه. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری ئیتارتاس، دیمێتری پسکۆف وته‌بێژی کۆشکی کرملێن وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: له ئه‌گه‌ری سه‌ردانی مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌ستین بۆ مۆسکۆ به مه‌به‌ستی به‌شداری له ڕی و ڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئه‌و مزگه‌وته و ئامانجی ناوبراو بۆ چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ پوتین، ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت. مزگه‌وتی مۆسکۆ که نازناوی گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی ئه‌ورووپای هه‌یه، له ساڵی 1904 بونیات نراوه، له ساڵی 2005 کاری نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ده‌ستیپێکردووه و له ڕێ و ڕه‌سمێکی شایسته‌دا به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی سیاسی و که‌سایه‌تییه فه‌رهه‌نگییه‌کان ده‌کرێته‌وه.