به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نووسینگه‌ی کاروباری ئابوری له پارێزگای کرماشان وتی: خاڵه هاوبه‌شه‌کانمان له گه‌ڵ پارێزگای سلێمانی وامان لێده‌کات که په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانی نێوانمان بده‌ین.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحسین دارابی له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی وه‌فدی ژووره‌کانی بازرگانی کرماشان و سلێمانی ڕایگه‌یاند: به پێی بارودۆخی ژئۆپۆلتیک و هه‌بوونی بازرگانانی کارامه و شاره‌زا و ئه‌و به‌رنامه‌یه که بۆ گه‌شه‌ی هه‌مه لایه‌نه‌ی کرماشان دامانڕشتووه، به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نمان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان له گه‌ڵ پارێزگای سلێمانیدا هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: بڕوای ئێمه له‌م کۆبوونه‌وه هاوبه‌شانه‌دا پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و په‌ره‌پێدانه به ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان.
دارابی وتی: هیودارین له سه‌ردانی وه‌فدی بازرگانی پارێزگای سلێمانی بۆ کرماشان، بواری بازرگانی نێوان ئه‌م دوو پارێزگایه به‌هێزتر بێت و په‌ره‌ی پێ بدرێت.