وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند که جین تاو سه‌رۆک کۆماری چین له چه‌ند مانگی داهاتوو سه‌ردانی تاران ده‌کات.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فارس، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فونیکس ڕایگه‌یاند که به‌رپرسانی دوو وڵات سه‌رقاڵی هه‌ماهه‌نگی پێویستن سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌دا چه‌ندین پرۆتۆکۆلی هاوکاری نێوان دوو وڵات له بواری وزه و ئابوری واژۆی له سه‌ر بکرێت.
زه‌ریف وتی: سه‌رۆک کۆماری چین له سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به هاوکاری پیشه‌سازی، زانستی، ته‌کنۆلۆژیایی، گواستنه‌وه و هێڵی ئاسن له گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی وتووێژ ده‌کات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له وتووێژی له گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی حکومی چین ڕایگه‌یاند که کاتی ئه‌وه هاتووه به‌ڵێنه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی سزا ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران ببێت به کردار.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف به ئامانجی وتووێژی دوولایه‌نه و نێوده‌وڵه‌تی له گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌کین، دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی کردبوو.