کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی وه‌فدی نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان و سلێمانی به واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی هاوکاری هاوبه‌ش له بواره جیاجیاکان به میواندارێتی ژووری بازرگانی کرماشان به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، گواستنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و هه‌ل و مه‌رجی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگای کرماشانی بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان به یه‌کێک له چاوه‌ڕوانییه‌کانی سه‌ردانه‌که‌یان زانی و سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتننامه هاوبه‌شه‌که وتی: واژۆکردنی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه ته‌واوکه‌ری سه‌رجه‌م ڕێکه‌وتننامه‌کانی نێوانمان ده‌بێت.
یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج هه‌ل و مه‌رجی زاڵبوو به سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانی به دابینکه‌ره‌وه‌ی واژۆکردنی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه ناو برد و وتی: هیوادارین له داهاتوودا و له ژێر سێبه‌ری هاوکاری هاوبه‌ش، خزمه‌تی زیاتر پێشکه‌ش به خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌ین و به بۆنه‌ی ئه‌ندامبوونی به‌ڕێز کاشفی له ژووری ئێران ده‌نگی ئێمه زیاتر به ناوه‌نده باڵاکانی ئابوری کۆماری ئیسلامی بگات.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی سلێمانی و کرماشان پاڵپشتی په‌ره‌پێدانی هاوکارییه ئابورییه‌کان ده‌بن و به پێی ئه‌وه‌ی که پێشانگاکانی سلێمانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیدا به‌ڕێوه ده‌چن، له داهاتوودا پێشانگای تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م شاره‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج سه‌باره‌ت به پێکهێنانی کۆمیته‌ی هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه و گرفته‌کانی نێوان بازرگانانی هه‌ر دوولا وتی: ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمیته‌یه پێویسته به گرنگیدان به یاساکان و بارودۆخی ئێستا له پێناو ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی خۆیان هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن.
جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی وێڕای بانگهێشت کردنی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان وتی: برایانی ئێمه له ژووری کرماشان له داهاتوودا سه‌ردانی سلێمانی ده‌که‌ن تا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان پته‌وتر بێت و قه‌ره‌بووی زه‌حمه‌ته‌کانی ئه‌وانیش بکرێته‌وه.
یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج، شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش و بڕینی پشکی بودجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه به هۆکاری قه‌یرانی ئابوری هه‌رێمی کوردستان ناو برد و وتی: له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه، ده‌رفه‌تی که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموون و کارامه‌یی کۆمپانیا ئێرانییه‌کان به تایبه‌ت پارێزگای کرماشان له پرۆژه گه‌وره و ستراتژیکه‌کان هه‌یه.
ناوبراو خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی چالاکییه بازرگانییه‌کان به ئاگاداری و له ژێر چاودێری ژووره بازرگانییه‌کان بوو و ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه هه‌ندێک خۆیان به بازرگان ده‌ناسێنن، له کاتێکدا که شاره‌زاییان له‌م کاره‌دا نییه، ئێمه به ڕاشکاوانه ڕایده‌گه‌ێنین که به بێ ناساندنیان له لایه‌ن ژووره بازرگانییه‌کانه‌وه پێشوازی له هیچ بازرگانێک ناکه‌ین.
جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕایگه‌یاند: به به‌دواداچوونی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و هاوکاری کۆنسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی، له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی نامه و هه‌ویه‌ی ژوور، بازرگانه‌کان ده‌توانن به بێ ڤێزا سه‌ردانی خاکی کۆماری ئیسلامی بکه‌ن.
یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج وتی: به پێی یاساکانی کۆنتڕۆڵی کوالیتی کاڵا که بایه‌خی زۆر به کوالیتی به‌رهه‌مه هاورده‌کراوه‌کان ده‌دات کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانی ئێرانی له به‌ره‌نده ناسراوه‌کانن و ئه‌مه‌ش جێی خۆشحاڵییه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕووی ئاڵ و گۆڕی بازرگانی له بازاڕه‌کانی هه‌رێم له پله‌ی یه‌که‌مدا نییه، وتی: ئه‌گه‌ر ئێوه نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن که تورکیا ڕکابه‌ڕێتی کۆماری ئیسلامی ده‌کات، ده‌بێت ئه‌مریکا زۆر نیگه‌رانتر بێت که وڵاتی چین بازاڕه‌کانی جیهانی داگیر کردووه.