سه‌رۆکی ژووری بازرگانی، پیشه‌سازی، کانزا‌کان و کشتووکاڵی کرماشان وتی: پێشانگای تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له به‌هاری داهاتوو له سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، که‌یوان کاشفی له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی له گه‌ڵ وه‌فدی بازرگانی سلێمانی به سه‌رۆکایه‌تی یاسین ڕه‌حیم فه‌ره‌ج جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی وتی: هیوادارین به واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی کرماشان – سلێمانی گه‌شه‌ی ئابوری و چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کان به چاو ببینین.
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان دابین کردنی هه‌ل و مه‌رجی پێویست و ئاسانکاری له ده‌رکردنی ڤێزای بازرگانانی به یه‌کێک له بڕگه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه ناو برد و وتی: سه‌باره‌ت به کۆنتڕۆڵی کوالیتی کاڵا ڕێکه‌وتن کراوه که به جێبه‌جی کردنی، دڵنیایی زیاتر له پرۆسه‌ی هه‌نارده‌کردنی کاڵا و به‌رهه‌مه‌کان دابین ده‌کرێت.
کاشفی سه‌باره‌ت به پلانی پێویست به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کانی نێوان بازرگانانی هه‌ر دوو لا وتی: له‌م پێناوه‌دا کۆمیته‌یه‌ک پێک هێنراوه و تێیدا سێ که‌س له ژووری کرماشان و سێ که‌س له ژووری سلێمانی ده‌ستنیشان کراون و ئه‌رکی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان ده‌خرێته ئه‌ستۆ.
ناوبراو کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ژووری بازرگانی کرماشان و سلێمانیی به ئامرازی خێراترکردنی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان و په‌ره‌پێدانی هاوکارییه دوو قۆڵییه‌کان ناو برد و وتی: وه‌فدێکی دیکه له ژووری بازرگانی سلێمانی به مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی کارگه وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان و به‌دواداچوونی ته‌ندرووستی بۆ کاڵا و به‌رهه‌مه‌کان سه‌ردانی کرماشان ده‌کات.
کاشفی له درێژه‌دا وتی: پێشانگاکانی کرماشان هه‌ر دوو ساڵ له سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌ڵام هه‌ل و مه‌رجی ئابوری و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراوی بیانی ئاسته‌نگی له به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگای تایبه‌تی کرماشان و کۆماری ئیسلامی له سلێمانی به‌دیهێنا و هیوادارین له به‌هاری داهاتوو ئه‌م پێشانگایه له هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا، هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی بازرگانانی له گه‌ڵ ژووره‌کانی کرماشان و سلێمانی به دڵنیایی له پرۆسه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان ناو برد و وتی: له‌م پێناوه‌دا به‌دواداچوون بۆ سکاڵای بازرگانان و چالاکوانانی ئابوری ده‌کرێت.
که‌یوان کاشفی ڕایگه‌یاند: چه‌ندین ساڵه که له گه‌ڵ وڵاتی عێراق له وتووێژ و دانوستانداین که ستانداردی ئێران بۆ کاڵا هه‌نارده‌کراوه‌کان وه‌ربگیردرێت و له به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نی ئێرانی چاودێری زیاتر بخاته سه‌ر ئه‌و کاڵا و به‌رهه‌مانه‌ی که هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته ده‌کرێت.
ناوبراو هیوای خواست به واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی نێوان ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان و سلێمانی کێشه‌ی وه‌رگرتن و قبووڵکردنی کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانی ئێران له لایه‌ن عێراقه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت و وتی: له‌م پێناوه‌شدا ده‌رفه‌تی سه‌ردانیکردنی نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی سلێمانی له کارگه و یه‌که پیشه‌ییه‌کانی ئێمه و دڵنیابوونیان له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان دابین ده‌کرێت.
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕایگه‌یاند: ساڵی ڕابردوو پشکی کرماشان له هه‌نارده‌کردنی 7 ملیار دۆلار کاڵا بۆ عێراق له سه‌دا 40 بووه و له 5 مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ واته ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی له سه‌دا 42 تا 44ی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له سنوره‌کانی کرماشان بووه و پارێزگای کرماشان له پرۆسه‌ی هه‌نارده‌کاری بۆ ئه‌و وڵاته له سه‌دا 16 گه‌شه‌ی به خۆوه بینیوه.
ناوبراو وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆی له مامناوه‌ندی هه‌نارده‌کاری کرماشان بۆ وڵاتی عێراق له ساڵانی ڕابردوو، وتی: له ئێستادا تورکیا له بازاڕه‌کانی هه‌رێم ڕکابه‌رێتی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات و به‌شێکی زۆری ئه‌و بازاڕه‌ی له کۆنتڕۆڵ دایه.