مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌ستین ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو به ئامانجی چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه سه‌ردانی پاریس ده‌کات.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری مێهر، ناوبراو له سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سه‌ر مزگه‌وتی الاقصی و به‌رفراوانترکردنی شارۆچکه جوله‌که‌نشینه‌کان له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه وتووێژ ده‌کات.
شایانی ئاماژه‌یه سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه، پێشتر عه‌باس ڕایگه‌یاندبوو که ئیسرائیل شه‌ڕێکی دژواری به‌رامبه‌ر به گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌ستپێکردووه.
ناوبراو هه‌روه‌ها داوای له کۆمه‌ڵگای جیهانی کردووه کۆتایی به بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به‌م کرده‌وانه‌ی ئیسرائیل بێنن.