ڕاوێژکاری بازرگانی کۆنسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ڕایگه‌یاند که به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی له‌وه‌دایه که پاڵپشتی گه‌شه‌پێدانی که‌رتی ئابوری کرماشان بین.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، مه‌نسور ساڵحی فه‌ڕ له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی سلێمانی و کرماشان، ڕایگه‌یاند: ئامانجی ئێمه له کۆنسوڵخانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر و له ئاستێکی به‌ربڵاوتر له پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق، پاڵپشتی که‌رتی تایبه‌ته له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان.
ناوبراو گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی دوو وڵاتی ئێران و عێراقی به ئامانجی سه‌ره‌کی تاران زانی و وتی: پارێزگای کرماشانیش سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی له پێناو پاڵپشتی که‌رتی تایبه‌ت و ژووری بازرگانی ده‌خاته گه‌ڕ.
ساڵحی فه‌ڕ هه‌ل و مه‌رجی ئه‌منی سنوره‌کانی عێراق و تورکیای به ده‌رفه‌تێک ناو برد که بازرگانان ده‌توانن له سنوره‌کانی پارێزگای کرماشان په‌ره به ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان له گه‌ڵ وڵاتی عێراق بده‌ن، ڕاشیگه‌یاند: یه‌که‌مایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئابورییه.
ناوبراو به ئاماژه به هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: هیوادارین به پشتیوانی پارێزگای کرماشان، ئاستی هه‌نارده‌ی کاڵا و شمه‌ک له سنوره‌کانی ئه‌م پارێزگایه به‌رزتر ببێته‌وه و ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و کرماشان به ئامانجه چاوه‌ڕوانکراوه‌کان بگه‌ن.
ڕاوێژکاری بازرگانی کۆنسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له کۆتاییدا وتی: ئه‌وه‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیدایه، پشتیوانییه له ئابوری و گه‌شه‌پێدانی بازرگانی له پارێزگای کرماشان.