به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌ندامی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و نوێنه‌ری بازرگانانی گه‌رمیان له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی وه‌فدی ژووره‌کانی کرماشان و سلێمانی وتی: له سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌کانمان بۆ هه‌ندیک له کارگه و یه‌که پیشه‌ییه‌کانی کرماشان، هه‌ندێک تێبینیمان هه‌بووه، بۆ نموونه یه‌ک له‌و کارگانه له لێدانی به‌رواری به‌رهه‌مهێنانی کاڵاکه‌یدا هه‌ڵه‌ی کردووه و هیوادارین هاوکارانی ئێمه له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان ده‌رفه‌تی سه‌ردانیکردنی وه‌فدێکی ته‌ندرووستی سلێمانی به مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی کارگه و یه‌که پیشه‌ییه‌کانی کرماشان و ئاشنایه‌تییان له گه‌ڵ پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی کاڵاکان به تایبه‌ت له بواری ته‌ندرووستییه‌وه بڕه‌خسێنن.
ئه‌حمه‌د عه‌لی محه‌ممه‌د له درێژه‌دا پێشنیاری کرد وه‌فدێکی 6 که‌سی که له 2 نوێنه‌ری ته‌ندرووستی گه‌رمیان و 4 نوێنه‌ری ته‌ندرووستی سلێمانی پێک دێت سه‌ردانی پارێزگای کرماشان بکه‌ن.
ناوبراو داوای کرد سه‌باره‌ت به هاتووچۆی کامیۆنه بارهه‌ڵگره‌کان، هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنوری کۆماری ئیسلامی ئاسانکاری پێشکه‌ش بکه‌ن و وتی: له ئێستادا که له‌م کۆبوونه‌وه‌داین زیاتر له 700 که‌س له شۆفێران ئه‌م کێشه‌یان هه‌یه و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که باره‌کانیان زیاتر مێوه و به‌روبوومی کشتووکاڵی و چیمه‌نتۆیه که له سنوره‌که‌دا ماونه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌لی محه‌ممه‌د له کۆتاییدا جه‌ختی کرده‌وه: به بێ چاودێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌رفه‌تی هیچ چالاکییه‌کی بازرگانی له خاڵه سنورییه‌کاندا نییه.