شاری سنه دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی کوردنشینی ئێران و ناوه‌ندی پارێزگای کوردستانی ئێرانه. ناوی سنه له‌درێژه‌ی مێژوودا گۆڕدراوه و لهسنهدژهوه بۆته سنه. سنه له‌به‌رزایی 1450 تا 1538 مه‌تری ئاستی زه‌ریادایه و له‌ناوچه‌ی کوێستانی زاگروسدایه و که‌ش و هه‌وای سارد و نیوهوشکی هه‌یه. ئه‌م شاره له‌ڕۆژاواوه ده‌گاته کێوی ئاویه‌ر، له‌باکووره‌وه ده‌گاته کێوی شێخ مه‌عرووف و له‌باشووره‌وه ده‌گاته کێوی سیراجه‌دین. سنه له‌بواری بارودۆخی جوگرافیایی و چالاکییه‌کانی شارسازی سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و قه‌جه‌ره‌وه پێکهاته‌یه‌کی سونه‌تی بایه‌خداری هه‌یه که بیناگه‌لێکی جۆراوجۆر وه‌ک حمام، مزگه‌وت و بازاڕی تێدا ماوه‌ته‌وه و سنوورێکی مێژوویی و فه‌رهه‌نگی به‌ڕووبه‌ری 112 هیکتارهوه هه‌یه.
هه‌ندێ لهعهمارهت و بینا مێژووییه‌کانی شاری سنه بریتین لهعهمارهتی خه‌سره‌وئاوا، عه‌ماره‌تی موشیردیوان، عه‌ماره‌تی ئه‌مجه‌د ئه‌لئه‌شره‌ف، عه‌ماره‌تی وهکیلهلمولک، عه‌ماره‌تی ئه‌حمه‌دزاده، عه‌ماره‌تی سه‌رهه‌نگ ئازموودهی ئه‌رده‌ڵان، عه‌ماره‌تی مه‌لا لوتفوڵای شه‌یخولئیسلام، عه‌ماره‌تی مهلیکولتوجار، کۆمه‌ڵه عه‌ماره‌تی شێخ محهمهدباقری غیاسی، عه‌ماره‌تی سالار سه‌عید (مۆزه‌خانه‌ی سنه)، عه‌ماره‌تی ئاسف وه‌زیری (ماڵی کورد)، ماڵی پیرمرادی، ماڵی میعمارباشی، ماڵی ئایه‌توڵا شێخ محه‌مه‌د مه‌ردووخی کوردستانی، ماڵی موجته‌هیدی و هتد. لێره‌دا کورته‌باسێک لهعهمارهتی خه‌سره‌وئاوا ده‌خه‌ینه به‌رچاو خوێنه‌رانی به‌ڕێز.
عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوای سنه له‌بولواری “شبلی” شاری سنه‌دایه. ئه‌م عه‌ماره‌ته له‌جێگای خۆی بێ وێنه و ناوه‌ندی حکومه‌تی ئه‌رده‌ڵانه‌کان و به‌تایبه‌ت خه‌سره‌وخانی ئه‌رده‌ڵان بووه. کۆمه‌ڵه‌ی عه‌ماره‌ت و باخی خه‌سره‌وئاوا وێڕای دوو به‌شی سه‌ره‌کی، واته قه‌سری پاشایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ستووندار و باخی خهسرهوئاوایش گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه. ئه‌م باخه که به‌هۆی 4 شه‌قامی به‌رامبه‌ر و ده‌وروبه‌ری عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوا بۆته 4 باخی خه‌سره‌وئاوا و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی له‌لایه‌ن چوار خه‌نده‌ق له‌چوارسووچی کاخی خه‌سره‌وئاوا و له‌گه‌ڵ درهختگهلی جۆراوجۆر ئابلۆقه دراوه و دیمه‌نێکی سه‌یروسه‌مه‌ری خولقاندووه. ئێستا ته‌نیا درهختگهلی 4 باخ و به‌شگه‌لێک له 4 شه‌قامه‌که ماونه‌ته‌وه. عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوا به‌رده‌نووسێکی هه‌یه که ناوی فه‌تحعه‌لی شای قاجاڕ و والی کوردستان واته ئه‌مانوڵاخان و به‌رواری 1223ی کۆچی مانگی له‌سه‌ر که‌ندراوه. عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوا به‌رچاوترین بینای مێژوویی پارێزگای کوردستانه که وه‌ک ناوه‌ندی حکومه‌تی خانگهلی ئه‌رده‌ڵان که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه. له‌ساڵی 1373ی هه‌تاوییه‌وه کۆکاری کهڵتهکاری و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌م بینا مێژووییه ده‌ستی پێکردووه و له‌ساڵی 1379دا زۆرترین کهڵتهکاری و نۆژه‌نکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بینا ئه‌نجام دراوه. عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوا به ژماره‌ی 1491 له‌پێرستی ئاسه‌واره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران تۆمار کراوه.
مێژووی عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوا
ئه‌م بینا مێژووییه له‌ساڵی 1223ی کۆچی مانگی له‌لایه‌ن ئه‌مانوڵاخانی ئه‌رده‌ڵان والی به‌ناوبانگی کوردستان و له‌ڕووبه‌ری 6000 مه‌تری چوارگۆشه‌دا دروست کراوه.
عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوا له‌سه‌رده‌می قه‌جه‌ره‌کاندا
بیروبۆچوونگهلێکی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به‌م بینا گرنگه و ناوه‌ندی حکومه‌تی کوردستانه له‌ئارادایه به جۆرێک که هه‌ندێ لهپسپۆڕگهل به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی بیناکه که ناوی قه‌سری لێ نراوه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌می زه‌ندییه‌کان و په‌ره‌پێدان و ته‌واوکردنی عهمارهتهکهش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌مانوڵاخانی ئه‌رده‌ڵان. کاتی دروستکردن و بنیاتنرانی کاخی خه‌سره‌وئاوا قڵای حکومه‌تی سنه له‌ناوه‌ندی شاره‌که‌دا وه‌ک بنکه‌ی حکومه‌تی سیاسی و نیزامی مایه‌وه و باوه‌ڕپێکراوی خۆی پاراست، ئه‌گه‌رچی پاش ماوه‌یه‌کیش خه‌سره‌وئاوا وه‌ک بنکه‌ی حکومه‌ت که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێت به‌ڵام زۆرتر وه‌ک شوێنی پێشوازی لهپاشاگهل و شوێنی نیشته‌جێبوونی حاکمانی ئه‌رده‌ڵان که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه به جۆرێک که ڕێوڕه‌سمی زه‌ماوه‌ندی شکۆداری “حوسن جه‌هان خانم” ته‌نیا کچی فه‌تحعه‌لیشا له‌گه خه‌سره‌وخان کوڕی ئه‌مانوڵاخان له‌ساڵی 1232ی کۆچی مانگی له‌م کاخهدا ئه‌نجام دراوه. کاتی هاتنی ناسره‌دین شا بۆ کوردستان له‌ساڵی 1275ی کۆچی مانگی (1233ی کۆچی هه‌تاوی) لهخهسرهوئاوادا بۆ تاوڵ هه‌ڵده‌درێ. له‌ساڵی 1317ی کۆچ مانگی (1275ی کۆچی هه‌تاوی) عهلیئهکبهرخانی شه‌ره‌فولمولکی ئه‌رده‌ڵان نه‌وه‌ی ئه‌مانوڵاخان و میراتبه‌ری باخ و کاخی خه‌سره‌وئاوا ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ی فرۆشته میرزا سادق خانی ئهعزازولمولک و له‌و ڕۆژه‌وه که‌وته به‌رده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی سادق وه‌زیری. له‌و کاته‌وه تا نزیک به 50 ساڵ لهمهوپێش چه‌ندین بینا له‌گه‌ڵ شێوازگه‌لی جۆراوجۆری سه‌رده‌می قه‌جه‌ر و په‌هله‌وی له‌م کۆمه‌ڵه‌دا دروست کرا که له‌باکووری ڕۆژهه‌ڵات و باکووری ڕۆژاوا و باشووری ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژاوای کاخهکهدا ئێستاش ده‌بینرێن.
دیزاینی بینای عه‌ماره‌تی خه‌سره‌وئاوا
کۆمه‌ڵه‌ی عه‌ماره‌ت و باخه‌که‌ی وێڕای دوو به‌شی سه‌ره‌کی واته قه‌سری پاشایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ستووندار له‌به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی و بینای ڕۆژاوایی و هه‌یوانی ئه‌ستووندار که ده‌کرێته‌وه بۆ بۆشایی ده‌ره‌وه‌ی بیناکه، خاوه‌نی شوێنگه‌لێکی دیکه وه‌ک حمام، ژووری قاپچیان (یان قاپووچی واته نگابانی ده‌رکه) و خزمه‌تکارانه. ڕازاوه‌ییه‌کان ئارشیتێکی ئه‌م بینا بریتی له گه‌چبڕی، خشته‌کاری، حه‌وزی خاچوێنهی نێو عهمارهتهکه و هتده. ئه‌وه‌یکه به‌پێی بارودۆخی ڕواڵه‌تی و پێکهاته‌ی بینای خه‌سره‌وئاوا جێی سه‌رسوڕمانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌شنی پێکهاته و پێکهاته‌ی که‌رسته‌کان و شێوازی هاوبه‌شی قه‌سر، ئاشپه‌زخانه، حمام و گه‌وڕ له‌گه‌ڵ دیواره‌کانی پارێزه‌ری ڕۆژاوا- ڕۆژهه‌ڵات و باشووریه که هی سه‌رده‌مێکن. ئه‌ڵبه‌ت پاش ئه‌مانوڵاخان به هۆی پێویسته‌وه بیناگه‌لێکی جۆراوجۆر له‌م کۆمه‌ڵه‌دا دروست کراون. شێوازی ئورووسییهکان لهقهسردا جیاوازییه‌کی به‌رچاویان له‌گه‌ڵ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی بینای خهسرهوئاوادا هه‌یه و هه‌روه‌ها بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی به‌شی ڕۆژاوایی زۆرتر له خشته و بۆ به‌شی ڕۆژاوایی زۆرتر له گه‌چبڕی که‌ڵک وه‌رگیراوه. حه‌وزێکی زۆرگهورهیش له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م بینایه‌دا جوانییه‌کی چه‌ندین به‌رامبه‌ر کردووه و وه‌های لێکردووه له‌وێنه‌ی نه‌بێ. تاقی گه‌وره سه‌ر ده‌رکه‌ی سه‌ره‌کی باخی خه‌سره‌وئاوا که له‌به‌رامبه‌ر گڵکۆی شهرهفولمولکدا بوو وێران کراوه. ده‌رکه‌ی سه‌ره‌کی بیناکه ڕووی کردۆته حه‌وزه‌ی مه‌ڕمه‌ڕینی چوارگۆشه‌ی عهمارهتهکه و له‌گه‌ڵ 4 به‌شی گه‌وره‌ی داری گوێز و به‌شێوازی ده‌روازه‌کانی قڵا حکومه‌تییه‌کان دروست کراوه. نمای ڕۆژاوایی بیناکه له‌گه‌ڵ خشته و گهچبڕیگهلی زۆر جوان ڕازێنراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌شه‌کانی دیکه ته‌نیا له‌لایه‌ن خشته و به‌شێوه‌یه‌کی ساده‌تر دروست کراون. ئاوی ئه‌م کۆمه‌ڵه ڕه‌وان و ئاوی خواردنی ئه‌م کۆمه‌ڵه له‌کارێزه دروستکراوه‌کانی کێوی ئاویه‌ره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. یه‌کێکی دیکه له‌به‌شه سه‌رنج ڕاکێشه‌کانی کاخی خه‌سره‌وئاوا هه‌بوونی حه‌وز و فیشکهکانی ئاوی ڕه‌وان له‌نهۆمی سێهه‌می قهسردایه.