ئه‌ندامی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌باره‌ت به کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان وتی: کێشه‌کان زۆرن و نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکه‌ین که به زووترین کات به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بکرێن، به‌ڵام کێشه‌ی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه که لایه‌نی ئێرانی هه‌موو کات به چاوی کڕیاریکی گیرفان پڕ سه‌یری ئێمه‌یان کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دلاوه‌ر سۆفی که‌ریم ئه‌ندامی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی وتی: له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو به‌رده‌وام ئه‌وه‌م به ئێرانییه‌کان ڕاگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له هه‌رێمی کوردستاندا بمێننه‌وه و چالاکییه‌کانتان کاتی نه‌بێت، بیر له سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهێنان له ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان بکه‌نه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا که به‌شێکی ئه‌و بازاڕه‌یان له ده‌ست داوه به‌م ڕاستییه گه‌یشتوون.
ناوبراو وتی: بۆ نموونه له ئێستادا بازاڕی چیمه‌نتۆ و ئاوی کانزایی به هۆی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی له هه‌رێمی کوردستان گۆڕانکاری به سه‌ردا هاتووه و چیدی وه‌ک جاران، هه‌رێم هاورده‌کاری ئه‌م کاڵایانه نییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له کۆتاییدا وتی: بێ گومان سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهێنانی کۆمپانیا ئێرانییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان، مانه‌وه و به‌رده‌وامییان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.