لێژنه‌یه‌کی فه‌رمی له زانکۆی ته‌کنیکی ئه‌سفه‌هانه‌وه که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی زانکۆکه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرا سه‌ردانی زانکۆی سلێمانییان کرد و پاشانیش چه‌ندین دانیشتن بۆ جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوکاری له نێوان دوو زانکۆ ئه‌نجام درا.
لێژنه‌ی زانکۆی سلێمانی پێکهاتبوو له هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان: دوکتۆر سه‌لاحه‌دین سه‌عید عه‌لی سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی، دوکتۆر ئاراس زه‌یناڵ جێگری سه‌رۆک و دوکتۆر خه‌سره‌و ڕه‌شید و چه‌ند که ئه‌ندامی دیکه له به‌رپرسانی زانکۆی سلێمانی.
لێژنه‌ی میوانیش بریتی بوون له هه‌ر یه‌که له دوکتۆر سه‌ید محمهمه موده‌ڕیس هاشمی سه‌رۆکی زانکۆی ئه‌سفه‌هان، دوکتۆر سه‌ید مه‌هدی ئه‌بته‌حی جێگری سه‌رۆک، پڕۆفێسۆر نه‌سروڵا مه‌حبووبی سووفیانی و کۆمه‌ڵێکی دیکه له به‌رپرسان و مامۆستایانی زانکۆی ئه‌سفه‌هان.
لێژنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی میوان له زانکۆی ئه‌سفه‌هانه‌وه چه‌ندین دانیشتنیان بۆ جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتننامه‌کانی پێشوویان به‌ڕیوه برد. هه‌ر دوو لایه‌ن له سه‌ر دانانی خولی درێژخایه‌نی هاوبه‌ش له نێوان دوو زانکۆ جه‌ختیان کرده‌وه.