وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا به ئاماژه به پاڵپشتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی تورکیا له گرووپه تیرۆریستییه‌کانی سوریا وتی: ئه‌نکه‌ره قه‌د دوژمنی داعش نییه و به ته‌واوی له‌م گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانی ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فه‌رمی سوریا (سانا)، وه‌لید موعه‌لیم له وتووێژێکدا له گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌که‌ی ڕوونیکرده‌وه که تورکیا به پێی پێشینه‌ی ئیخوانی سه‌رکرده‌کانی خۆی و پشتیوانی‌یان له‌م گرووپه، به ته‌واوی له تیرۆریسته‌کانی ئاماده‌بووی سوریا پشتیوانی ده‌کات.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ئه‌نکه‌ره له بواری دابین کردنی پێداویستی و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و زانیارییه سه‌ربازییه‌کان یارمه‌تیده‌ری داعشه.
موعه‌لیم به ئاماژه به‌وه‌ی که سوپای سوریا له ئێستادا له توانایدایه که به ته‌نیایی به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ببێته‌وه، ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستی به چه‌کی قورس و پێشکه‌وتوو هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا جه‌ختی کرده‌وه: کێشه‌ی تیرۆر، کێشه‌یه‌کی جیهانییه و به ته‌نیا کێشه‌ی سوریا و عێراق نییه.
وه‌لید موعه‌لیم له به‌شێکی دیکه‌ی وتووێژه‌که‌یدا ڕوونیکرده‌وه: ئه‌و وڵاتانه‌ی که له چوار ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام یارمه‌تیده‌ری تیرۆریستان بوون، وایان ده‌زانی که له شه‌ڕی تیرۆریسم ده‌رباز ده‌بن، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه به‌رۆکی ئه‌وانیشی گرتووه‌ته‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به پاڵپشتی ڕووسیا له سوریا وتی: هیچ چالاکییه‌کی هاوبه‌شی سه‌ربازی له گه‌ڵ ڕووسیا له ئارادا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بکات، دیمه‌شق ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تاوتوێ ده‌کات.