باڵوێزی ڕووسیا له لۆبنان ورده‌کاری پێشنیاری وڵاته‌که‌ی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا ده‌خاته‌ڕوو که له سێ قۆناغدا پێکهاتووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فه‌رمی سوریا (سانا)، ئلکساندر زاسپکین باڵوێزی ڕووسیا له لۆبنان ڕایگه‌یاند که ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له میانه‌ی دانیشتنی ساڵانه‌ی کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له 28ی سپتمبێر، پێشنیاری وڵاته‌که‌ی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا ده‌خاته‌ڕوو.
ناوبراو وتی: پێشنیاره‌که‌ی ڕووسیا که له سێ قۆناغ پێکهاتووه، ده‌ره‌نجامی ڕاوێژ و وتووێژی مۆسکۆیه له گه‌ڵ وڵاتانی کاریگه‌ر له قه‌یرانی سوریا. قۆناغی یه‌که‌می ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه جه‌خت له سه‌ر یه‌کگرتوویی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ده‌کاته‌وه به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له سوریا و ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌سپێکی گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی سیاسی ده‌بێت له پێناو چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته.
باڵوێزی ڕووسیا له لۆبنان وتی: قۆناغی دووه‌م له ئاستی ده‌ره‌وه ده‌بێت و تێیدا داوا له هێزه کاریگه‌ره‌کانی ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تی ده‌کرێت که هێزه چه‌کداره‌کان به‌ره‌و قبووڵکردنی ڕێگاچاره‌ی سیاسی هان بده‌ن. قۆناغی سێهه‌م ڕێکخستنی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانی ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تییه به مه‌به‌ستی ڕاوه‌ستانی پاڵپشتی دارایی له گرووپه تیرۆریستییه‌کانی سوریا و ڕێگرییه له چوونه‌وه‌ی تیرۆریستان بۆ سوریا له ڕێگای خاکی وڵاتانی دراوسێی ئه‌و وڵاته.
ئلکساندر زاسپکین هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: گه‌ڵاڵه پێشنیارکراوه‌که‌ی پوتین بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسم، له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به سه‌رۆکایه‌تی ڕووسیا له به‌رواری 30ی ئه‌م مانگه تاوتوێ ده‌کرێت. ئه‌م به‌ره‌یه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی ناوچه‌که به تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس له خۆ ده‌گرێت.