جێگری پیشه‌سازی ده‌ستی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند: کاری درووست‌کردنی بازاڕچه‌ی هه‌میشه‌یی پیشه‌سازی ده‌ستی کرماشان له قۆناغی کۆتاییدایه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، نوسره‌توڵا سپێهر له وتووێژێکدا ڕایگه‌یاند: کاری درووست‌کردنی بازاڕچه‌ی هه‌میشه‌یی پیشه‌سازی ده‌ستی کرماشان که ماوه‌یه‌که خراوه‌ته بواری جێبه‌جێ کردن له قۆناغی کۆتاییدایه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ئه‌م بازاڕچه‌یه له به‌شی ڕۆژئاوای کۆمه‌ڵه‌ی مێژوویی – فه‌رهه‌نگی تاقوه‌سان له کرماشاندایه.
جێگری پیشه‌سازی ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان وتی: تێچووی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م پرۆژه‌یه 300 ملیۆن تمه‌ن بووه.
سپێهر به ئاماژه به‌وه‌ی که کاری درووست‌کردنی ئه‌م پرۆژه‌یه تا مانگی داهاتوو کۆتایی دێت، وتی: ئه‌م بازاڕچه‌یه له 30 ژوور پێکهاتووه که تێیدا سه‌رجه‌م پیشه‌سازی ده‌ستی و به‌رهه‌مه ڕه‌سه‌نه‌کانی کرماشان نمایش ده‌کرێت.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: له پرۆسه‌ی پێدانی ئه‌م ژوورانه به‌و که‌سانه‌ی که خوازیاری وهرگرتنیانن، یه‌که‌مایه‌تی به‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ده‌درێت که به‌رهه‌مه‌کانیان له لایه‌ن ڕێکخراوی جیهانی یۆنسکۆ په‌سه‌ند کراوه، یان ئه‌و به‌رهه‌مانه هه‌ڵگری هێمای نیشتمانی پیشه‌سازی ده‌ستی ئێران بن.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری کرماشان له کۆتاییدا وتی: له دوو قه‌زای ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا و داڵاهۆ کاری درووست‌کردنی بازاڕچه‌ی هه‌میشه‌یی پیشه‌سازی ده‌ستی له بواری جێبه‌جێ کردندایه و ده‌درێته هونه‌رمه‌نده ناسراو و به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌و دوو قه‌زایه.