مامۆستا مه‌زھه‌ری خالقی له‌دوای سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی به ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگدار له ئاسمانی ھونه‌ر و مۆسیقای کوردی داده‌نرێت. ھه‌ر چه‌نده بۆ ماوه‌یه‌کی زۆره که بێده‌نگی ھه ڵبژاردووه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش وه‌کو که‌سایه‌تییه‌ک و ھونه‌رمه‌ندێک به ئه‌زموون سه‌یر ئه‌کرێت و چالاکیه‌کانی به‌ڕێز و بایه‌خه‌وه سه‌یر ئه‌کرێت. ئێمه‌ش وه‌کو گۆڤاری کلتوری – ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی جام کوردی وتووێژێکی خۆمانهمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان ساز کرد که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
- مامۆستای به‌ڕێز پێشینه‌ی کاریتان له‌ڕادیۆ کرماشان بۆ که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه؟ ئه‌کرێت ھه‌ندێ له‌سه‌ر چالاکییه‌کانتان له‌بواری مۆسیقای کوردی بۆ خوێنه‌رانی ئێمه بفه‌رمون؟
من له ساڵی 1352 تا 1357ی کۆچی ھه‌تاوی له‌ڕادیۆ کرماشان بووم. ئه‌و کات یه‌کێک له‌سه‌نته‌ره گرنگه‌کانی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئێران بوو که له‌دوای شیراز پله‌ی دووھه‌م کرماشان بوو. په‌خشی ڕادیۆ قه‌سری شیرینمان بوو که بۆ ده‌ره‌وه بوو وه ته‌له‌فزیۆن که ئه‌و کات خه‌ڵکی عێراقیش لێی سوودمه‌ند ئه‌بوون. سه‌باره‌ت به مۆسیقا, ناوچه کوردنشینه‌کان له‌ڕوانگه‌ی مۆزیک, ملۆدی و فۆلکلۆریک زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن. باشترین ئۆرکستر ئه‌و کات له کرماشان بوون. ھه‌بوونی ژه‌نیاره‌کان و فراوانبوونی گۆرانی بێ‌ژان ھۆکاری سه‌ره‌کی په‌ره‌پێدانی بواری مۆزیک له کرماشان بوو. منیش زۆر ھه‌وڵم دا په‌ره به زاراوه‌ی که‌لھوڕی بده‌م که ئه‌و کات که‌متر بایه‌خی پێ درابوو. بۆ نموونه به‌ڕێز شه‌ھابی جه‌زایری له‌بواری مۆزیک له کرماشان گه‌شه‌ی سه‌ند له‌ساڵی 1356 ڕۆیشت بۆ تاران و کارگه‌یه‌کی به‌رھه‌م ھێنانی ئامێره مۆسیقاییه‌کانی دامه‌رزاند که زۆرتر ئامێره ناوچه‌یه‌کانی له خۆ ئه‌گرت به‌ڵام ئێستا نازانم ماوه یان نه؟ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیمان ئه‌وه بوو که ھاوکات له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی بواری مۆزیک, ئامێره‌کانیش که زۆرتر له‌نێو گونده‌کان و به‌ساڵاچووان و به چه‌شنێ کاری ده‌سبوون و به ته‌واوی فۆلکلۆر بوون به‌رھه‌م بھێنرێت و ھه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ر نه‌بێت. له‌کرماشان که‌سانێکمان ھه‌بوو که ئامێری جوانیان دروست ئه‌کرد وه‌کوو ئه‌و که‌سانه‌ی که لهگهھواره ھێنابوونمان.
- مامۆستا پیش ده‌سپێکردنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌ڕادیۆ کرماشان که‌سانێکی گه‌وره وه‌ک محه‌ممه‌دی جه‌لیلی, ئه‌حمه‌دی جه‌لالی, سه‌ی تایه‌ری ھاشمی سه‌رقاڵی خزمه‌ت به کلتور و ھونه‌ری کوردی بوون. ئه‌مه‌وێ له‌زمانی به‌ڕێزتان زیاتر سه‌باره‌ت به‌م پیاوه مه‌زنانه زانیاریمان ده‌ست که‌وێ.
خۆتان باش ئه‌زانن که میدیا کۆڵه‌که‌ی چواره‌می حکومه‌ت له‌ھه‌ر وڵاتێکه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ڕاگه‌یاندن جگه له‌گه‌یاندنی ھه‌واڵ و زانیاری بایه‌خ به به‌رزکردنی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری ئه‌دات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌زانایان به‌تایبه‌ت که‌سایه‌تیه ناوچه‌ییه‌کان که‌ڵک وه‌رئه‌گیرێت. له‌و کاته له‌تاران ئه‌نجومه‌نێ ھه‌بوو که چالاکی کوردی یان ئه‌کرد. لهکرماشانیش ئه‌نجومه‌نێکی ھاوشێوه‌مان ھه‌بوو که له‌نووسه‌ر و ڕۆشنبیره ھه‌ره‌به‌رزه‌کانی ناوچه‌که بوون. ئه‌مانه پاڵپشتی به‌رنامه‌کانیان ئه‌کرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕادیۆ کرماشان له زۆر شوێنێک ئه‌بیسترا و ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندی پێوه دیار بوو, ئه‌گه‌ر ئێستاش سه‌ردانی ناوه‌نده‌کانی په‌خشی ده‌نگ و ڕه‌نگ بکه‌یت به ئاسانی ده‌ست ئه‌که‌وێت و ھێشتا پارێزراوه و که‌ڵکی به باشووری کوردستانیش گه‌یاندووه.
- مامۆستا له‌ساڵی 1380 سه‌نته‌ری کلتوری– ھونه‌ری ماھوور به‌رھه‌مه‌کانی به ڕه‌حمه تی مامۆستا ڕه‌زای حه‌نانه‌ی له‌لایه‌ن کوڕه‌که‌یه‌وه به ناوی حهمیدعهلی حه‌نانه بڵاو کرده‌وه که له‌ناویاندا به‌رھه‌می ئامان سه‌د ئامانی به‌ڕێزتان ئه‌بینرێت. چۆنیه‌تی ئاشنابوونتان له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایه چۆن بووه؟
مامۆستا حه‌نانه یه‌کێک لهخهزێنهکانی مۆزیکی ئێرانه و ناوی له‌سه‌روی ناوی مۆزیسێن و ھونه‌رمه‌نده‌کانی وڵاتی ئێرانه. پیاوێکی به ئه‌زموون بوو ھه‌م له‌ڕووی مۆزیک و ھه‌م له‌ڕووی زانستی فارسییه‌وه. به تایبه‌ت که له‌مۆسیقای زۆربه‌ی زاراوه‌کانی ئێران شاره‌زایی ھه‌بوو که کهسانێکیتر خاوه‌ن ئه‌و به‌ھره نه‌بوون. ھه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ زۆربه‌ی به‌رھه‌مه‌کانی من کردووه وه به حه‌زی خۆی ئه‌وه‌ی ھه‌ڵبژاردووه. دواتر بانگھێشتی منی کرد بۆ تاران. زۆر ھانی دام که ملۆدی زیاتر له‌ناوچه‌که کۆ بکه‌مه‌وه. له‌دوای ئه‌وه‌ش من بۆ تاران کۆچم کرد که بووه ھۆی ئه‌وه‌ی که زیاتر یه‌کتر ببینین. ئه‌و به‌رھه‌مانه‌م که به یارمه‌تی به‌ڕێزیان پێک ھات له‌باشترین کاره‌کانی منن و حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌وه ش بڵێم که ھه‌رچیم ھه‌یه له‌ھاوکاری و ڕێنماییه‌کانی ئه‌وان بووه.
- خه‌ڵکی کوردستان مامۆستا مه‌زھه‌ری خالقی به ھونه‌رمه‌ندێکی خاوه‌ن ئه‌زموون ئه‌زانن که له‌زۆر بواری دیکه‌دا جگه له‌ده‌نگه خۆشه‌که‌ی گه‌شه‌ی کردووه. له‌باری خوێنده‌واری, گه‌وره‌بوون له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی به‌ناوبانگ. ئه‌مانه تا چ ڕاده‌یه‌ک له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خۆشه‌ویستی ئێوه له‌لای خه‌ڵکی کوردستان کاریگه‌ری ھه‌بووه؟
زۆر سوپاستان ئه‌که‌م من خۆم له‌و ئاسته‌دا نابینم ئه‌مه نیشانه‌ی ڕه‌وشت به‌رزی ئێوه‌یه. من ھه‌میشه ئاماژه‌م پێ داوه که مۆزیک و گۆرانی به‌ھره‌یه‌کی خودایییه که به ئینسانه‌کانی به‌خشیوه. ئه‌ڵبه‌ت گیانله‌به‌ره‌کان و باڵنده‌کانیش ھه‌یانه که ده‌نگیان خۆشه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئینسان مه‌زنترینی مه‌خلووقاتی خودایه ئه‌و به‌ھره‌یه زۆرتر خۆی نیشان داوه. زۆر جار ھاتووه که پێغه‌مبه‌ری ئازیز له‌کاتی ده‌س به‌سه‌راگرتنی ھه‌ر شوێنێک له لایه‌ن سوپای ئیسلامه‌وه ئه‌مری به بیلالی حه‌به‌شی ئه‌کرد بانگ بخوێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ھه‌ڵگری ده‌نگێکی خۆش بوو. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که له‌ئیسلامدا بایه‌خ به ده‌نگی خۆش دراوه. دیسانه‌وه بیستوومانه که ئه‌ڵێن ده‌نگی داوودی, که واته ده‌نگ له‌پێکھاته‌ی به‌شه‌ردا گرنگه. من له‌و باوه‌ڕه‌دام که ئه‌م به‌ھره خودایییه ئه‌بێ به ھه‌مان گه‌وره‌یی خۆی به کار بھێنرێت. شێوازی به کارھێنانی ئه‌م به‌ھره‌یه ئه‌بێ له‌و ئاسته‌دا بێت که ئه‌م خه‌ڵاته خوداییه وه‌کوو ئه‌مانه‌تێک به خه‌ڵکی خۆتی ببه‌خشیت. کاره‌کانی من به کاره‌کانی ھونه‌رمه‌ند سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی ناگه‌ن و شتێکی ئاسایین به‌ڵام ڕۆحی ده‌سپاکی و ئامانه‌تیان پێوه دیاره.
- مامۆستا گیان کرماشان له‌مێژه به شاری بیره‌وه‌رییه‌کان ناسراوه. چ بیرهوهرییهکتان له‌و کاته‌ی کرماشان ھه‌یه؟ پێتان خۆشه سه‌ر له‌نوێ سه‌ردانی ئه‌و شاره بکه‌ن؟
به‌ڵێ من ھه‌موو کات ده‌ردی دووری کرماشان و شاره‌که‌ی خۆم سنه‌م چێشتووه. له‌ڕوانگه‌ی مێژوویی, کلتوری, سه‌رده‌میانه بوون, کرماشان یه‌کێک له‌شاره گه‌وره و خۆشه‌ویسته‌کانی کوردستانه. ھه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئه‌بێ بیره‌وه‌ری زۆرم له‌و شاره‌دا ھه‌بێ. ئه‌و ماوه‌یه‌م به خۆشی له‌کرماشان به‌سه‌ر بردووه.
- له‌گۆرانی و به‌رھه‌مه‌کانی به‌ڕێزتان ئه‌وین به نیشتمان واته کوردستان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆری ھه‌یه. ئێستا که ساڵانێکه له‌زێد و شوێنی له‌دایکبوونی خۆتان دوورن, ھه‌ست به چی ئه‌که‌ن؟
مه‌سه‌له‌ی خۆشه‌ویستی نیشتمان شتێکی ئاساییه ئه‌مه نییه که به ته‌نیا لای من بێت. بۆ نموونه مرۆڤێک له‌وڵاتی سویسرا کۆچی دوایی ده‌کات. خزم و قه‌ومه‌کانی ھه‌وڵ ئه‌ده‌ن که ته‌رمه‌که‌ی بۆ شوێنی له‌دایکبوونی بگوازنه‌وه و له‌وێ بینێژن. ئه‌مه خۆشه‌ویستی و بایه‌خی زێد و ماوای مرۆڤه‌کان ئه‌گه‌ینێت. دیاره که منیش ھه‌ڵگری ئه‌و سۆز و خۆشه‌ویستییه‌م بۆ نیشتمانه‌که‌م. به‌تایبه‌ت که وڵاتی ئێمه و خه‌ڵکی ئێمه به‌وه‌فاترین و سۆزدارترین مرۆڤه‌کانی نهم جیھانه‌ن.
- له‌میانه‌ی وته‌کانی خۆتان ئاماژه‌تان به پێگه و ئاستی ھونه‌ری سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی دا. پێم خۆشه کاریگه‌ری ھونه‌ری ئه‌و نه‌مره له‌سه‌ر به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م ھونه‌رمه‌نده‌کانی دیکه بزانم.
ئه‌و به‌ڕێزه خاوه‌نی باشترین ده‌نگ و ھونه‌ر بوو له‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆیدا. بێ گومان وه‌کوو ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگدار له‌ئاسمانی ھونه‌ری کوردی‌دا ھه‌تاھه‌تایه ئه‌دره‌وشێته‌وه. کاره‌کانی ئه‌و نه‌مره ته‌نیا به کوردستانه‌وه گرێ نه‌دراوه به پێچه‌وانه‌وه له‌ته‌واوی ئێران‌دا به چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری ئه‌کرێت. ئه‌مه‌ش په‌یامێکه بۆ جیلی ئێستا و داھاتووی وڵاته‌که‌مان تا بزانن که سه‌ده‌یه‌ک لێره‌وبه‌ر مۆسیقا و ھونه‌ری کوردی له چ ئاستێک‌دا بووه و ھه‌وڵ بۆ گه‌شانه‌وه‌ی بده‌ن.
- ئێوه گۆرانییه‌کتان بۆ کاره‌ساتی ھه‌ڵه‌بجه و لێقه‌وماوه‌کانی وتووه. ئێستا که له‌ساڵیادی ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤیانه نزیک ده‌بینه‌وه, ئایا به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تتان ھه‌یه؟
من ئاوازم بۆ ھه‌ڵه‌بجه به زمانی کوردی دانه‌ناوه. به‌ڵام به زمانی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ ئۆرکستری سه‌مفۆنیکی به‌غدا و سلێمانی ئاوازێکمان دانا که وه‌کوو دیاری پێشکه‌شمان به مۆنۆمێنتی ھه‌ڵه‌بجه کرد و ھه‌رکات که بیانییه‌کان سه‌ردانی ئه‌و شوێنه ئه‌که‌ن وه‌کوو خه‌ڵات پێیان ده‌درێت.
- چ پێناسه‌یه‌ک بۆ مۆسیقای کوردی داده‌نێن؟
له‌ئه‌مه‌ی که ھه‌ر مرۆڤێک شانازی به نیشتمان و ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆی ئه‌کات گومانم نییه. من وه‌کوو که‌سێک که له‌ته‌مه‌نی دوانزه ساڵیه‌وه ھاوکات له‌گه‌ڵ ئیش و کاری دیکه‌م له‌خزمه‌ت فه‌رھه‌نگ و ھونه‌ری گه‌له‌که‌مدا بووم ئه‌و مافه‌م ھه‌یه که به ته‌ئکید بڵێم که کوردان فه‌رھه‌نگێکی ده‌وڵه‌مه‌ندیان ھه‌یه و له‌ڕۆژھه‌ڵاتی ناویهدا پله‌یه‌کی به‌رزی بۆ خۆیان مسۆگه‌ر کردووه. ھیوادارم ئه‌م خه‌زێنه بگاته ده‌ستی عاشقانی خۆی. ئێستا مۆسیقای کوردی له ئێران وه‌کوو جاران نه‌ماوه. گرووپی مۆزیکی کوردی ڕوویان له‌زیادبوون کردووه که له بواری مۆسیقای فارسیشدا چالاکن. گۆرانی بێژه‌کانی ئێرانی ملودییهکانی ئێمه‌یان وتووه و کاریان له‌سه‌ر کردووه. ئه‌وه ش بڵێم که من ئێران به وڵاتی ھه‌موو کوردان ده‌زانم. ناچمه ناو مه‌سه‌له سیاسیه‌کانه‌وه به‌ڵام له‌ھه‌مان کاتدا ھیوادارم مۆسیقای کوردی له داھاتودا و به ھه‌وڵ و توێژینه‌وه‌ی زۆرتر شوێنی خۆی زیاتر بکاته‌وه.
- مریه‌م سابڵاغی. زۆر پێم خۆشه بزانم ئه‌م ئاوازه‌ت بۆچی داناوه؟ سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ کوێ ئه‌گه‌ڕێته‌وه؟
ھه‌ر یه‌ک له‌م گۆرانیانه ھه‌ڵگری چیرۆکێکن. ئه‌وه‌ش مامۆستا ماملێ پێشتر وتوویه‌تی, به‌ڵام من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ملۆدییهکهی له‌ناو نه‌چێت و به بۆنه‌یه‌ک که لێره‌دا باشتر وایه باسی نه‌که‌م دووباره‌م کردووه‌ته‌وه.
- له کۆتاییدا ئه‌گه‌ر قسه و باسێکیتر ھه‌بێ حه‌ز ئه‌که‌ین بوترێت؟
ھیوادارم نموونه‌کانی ئێوه له‌کۆمه‌ڵگا فراوانتر بن. ئه‌مڕۆ میدیا سنوره‌کانی تێپه‌ڕاندووه. حه‌یفه به‌و ھه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی کلتوری گه‌له‌که‌مان و ھه‌بوونی سه‌دان نووسه‌ر و شاعیر و ڕوناکبیر, خه‌ڵکه‌که‌مان لێی بێبه‌ش بن و ته‌نیا ڕێنمایی من بۆ ئێوه ئه‌مه‌یه که تێ‌بکۆشن له‌م بوارانه‌دا خزمه‌تی گه‌لی کورد بکه‌ن. سه‌رکه‌وتووبن.