نووسه‌ر: چارڵز نایت جام کوردی: بۆ گه‌یشتن به ده‌سکه‌وته خه‌راپه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له شه‌ڕی ئه‌فغانستان، پێویست به لێدوانی پێشوه‌خته ناکات. له‌و کاته‌وه که هێزه هاوبه‌شه‌کانی ئیداره‌ی بۆش و ئیئتلافی باکور، له ساڵی 2001، تاڵیبانیان له کابۆڵ وه‌ده‌رنا و به‌ره‌و ناوچه هۆزنشینه‌کانی پاکستان هه‌ڵهاتن، هیچ گۆڕانکارییه‌ک به‌دینه‌هاتووه. گه‌ڵاڵه‌ی ئیداره‌ی ئۆباما سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستکردنی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌فغانستان به سوپای ئه‌و وڵاته، هاوشێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی پڕچه‌ک کردن و ڕاهێنانی سوپای عێراقه له ساڵی 2012. پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ش پاش دوو ساڵ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه؟ به پێی لێکدانه‌وه‌ی کرێس میسن، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له سه‌دا سه‌د به‌ڵێیه: ” پێش بینی ده‌ره‌نجام له ئه‌فغانستان کارێکی ئه‌وه‌نده ئه‌سته‌م نییه و هیچ گومانێک سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه نییه “. میسن وه‌ک که‌سێک که 15 ساڵ له سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌فغانستان ئیشی کردووه، به تایبه‌تی کاری له سه‌ر گه‌شه‌پێدانی سوپای نیشتمانی ئه‌فغانستان و چۆنیه‌تی ڕێکخستنی کردووه، ناوبراو سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ش کتێبێکی نووسیوه که له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی خوێندنه‌وه‌کانی ستراتیژی کۆلیژی شه‌ڕی سوپا له چاپ دراوه. له‌م کتێبه‌دا ئاماژه به شکسته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئه‌مریکا له شه‌ڕه‌کانی ڤێتنام و عێراق دراوه. لێکدانه‌وه‌که‌ی میسن به پێی به‌راوردی چۆنیه‌تی و چه‌ندیه‌تی سوپاکانی ڤێتنامی باشور، عێراق و ئه‌فغانستانه. سوپای ڤێتنامی باشور هه‌شت ئه‌وه‌نده‌ی سوپای ئه‌فغانستان ئه‌ندامی هه‌بوو، یه‌ک ملیۆن و 340 هه‌زار که‌س به‌رامبه‌ر به 150 هه‌زار که‌س ئه‌ویش له وڵاتێک‌دا که ته‌نیا یه‌ک له سه‌ر چواری ئه‌فغانستان پانتایی هه‌یه. سوپای عێراق له سه‌ر کاغه‌ز دوو هێنده‌ی سوپای ئه‌فغانستان هێزی هه‌بوو له کاتێکدا که له سه‌دا 60ی ئه‌م پانتایه‌ی هه‌بووه. میسن له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وتووێژ ده‌کات که سوپای نیشتمانی ئه‌فغانستان بۆ پارێزه‌ری له‌و وڵاته زۆر بچووکتره و کێشه‌ی گه‌وره‌تریش ئه‌وه‌یه که ڕێژه‌ی هه‌ڵهاتنی ئه‌ندامانی سوپای ئه‌فغانستان دوو هێنده‌ی ئه‌م ڕێژه‌یه له سوپای ڤێتنامی باشور. ڕێژه‌ی قوربانیان هه‌رده‌م ڕوو له هه‌ڵکشانه. ڕێژه‌ی ئه‌ندام وه‌رگرتن هه‌موو ساڵێک له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و دواتر داده‌به‌زێت که له‌مساڵدا له مامناوه‌ندی ساڵانه زۆر که‌متره. میسن سه‌باره‌ت به کێشه و گرفته‌کانی سوپای ئه‌فغانستان ده‌ڵێت که ئه‌و سوپایه هێزی ئاسمانی نییه، هێزه‌کانی لاوازن و ڕێژه‌که‌شیان زۆر که‌مه، به‌کارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌کان له نێو ئه‌ندامانی ئه‌و سوپایه بووه‌ته دیارده، هیلاکبوونی هێزه‌کان که له سه‌دا 50ی ساڵ له شه‌ڕدان به تایبه‌ت له باشوری ئه‌و وڵاته و گرنگتر له هه‌مووش که ئه‌و هێزانه به‌راورد به تاڵیبان وره‌یان دابه‌زیوه. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: یه‌کێک له‌و وانانه‌ی که له شه‌ڕی ڤێتنام به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، ئه‌وه‌یه که سه‌ربازه‌کانی ئه‌و سوپایانه‌ی که ئێمه ئه‌رکی ڕێکخستن و پڕچه‌ک کردنیمان له ئه‌ستۆ بووه نایانه‌وێت گیانی خۆیان بۆ پاراستنی حکومه‌ته‌کانی لاواز، گه‌نده‌ڵ و ناڕه‌وا که ئێمه پاڵپشتیمان کردوون، ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بکه‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه گرنگ نییه که ئه‌م سوپایانه تا چه‌نده گه‌وره و پڕچه‌ک بن. ئه‌گه‌ر وڵاتێک به‌و خاڵه بگات که به یه‌ک نه‌ته‌وه‌یی نه‌مێنێته‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی تێیدا ناتوانێت کاریگه‌ر بێت و شکست له وه‌ها وڵاتێک‌دا بێ گومان ڕوو ده‌دات، ئه‌مه‌ش به ڕوونی له ڤێتنام، عێراق و ئه‌فغانستان بینراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه پێکهێنانی حکومه‌ت ئه‌گه‌ری هه‌یه که ڕوو بدات، به‌ڵام باشتر وایه که له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه بێت و 70 تا 100 ساڵ کاتی ده‌وێت تا له هه‌ژاری، نه‌خوێنده‌واری و ئابورییه‌کی گه‌شه‌نه‌سه‌ندوو به‌ره‌و دیمۆکراسی لیبراڵ به گه‌شه‌ی ئابوری به‌رده‌وام بگات. هێزه چه‌کداره‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له نیو سه‌ده‌ی ڕابردوو له سێ شه‌ڕی درێژخایه‌ن به تێچوویه‌کی زۆر به‌شدارییان کردووه که سیاسه‌تی ناوچه‌یی و هه‌ل و مه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌واندا به شێوازێکه که شه‌ڕه‌که به هیچ ئامانجێکی دیاریکراو ناگات. کاتی ئه‌وه هاتووه که چاکسازی بنه‌ڕه‌تی له ئایدۆلۆژیا و چالاکییه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕوو بدات. دانیشتووانی جیهان له‌وانه‌ش خه‌ڵکی ئه‌مریکا شایانی باشترینن. ئه‌ندامی باڵای سه‌نته‌ره‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی