جام کوردی: لێدوانه‌کانی به‌رپرسانی ئه‌مریکا له هه‌مبه‌ر گه‌شه‌ی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا، پیشانده‌ری چه‌شنێک له بێ هێزی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و له هه‌مان کاتدا دۆزینه‌وه‌ی به‌ستێنی دانوستانه له گه‌ڵ مۆسکۆ، به تایبه‌ت که واشنتن هیچ کات به ڕوونی له سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا هه‌ڵوێستی خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه، له کاتێکدا که به‌نیازی هه‌ماهه‌نگییه له گه‌ڵ مۆسکۆ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م دۆخه‌ی که سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا به‌دیهاتووه. به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی العرب چاپی له‌نده‌ن، به‌رپرسانی دیاری ئه‌مریکی هه‌ر یه‌ک به شێوازێک سه‌باره‌ت به پێشوازی واشنتن له دانوستانه سه‌ربازییه‌کان له گه‌ڵ مۆسکۆ ڕه‌خنه‌یان گرتووه. له کاتێکدا که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان به هۆی قه‌یرانی ئۆکرانیا له بارودۆخێکی گونجاو‌دا نییه، وه‌ها بانگهێشت کردنێک له لایه‌ن ئه‌مریکاوه پیشانده‌ری بێ هێزی ئه‌و وڵاته‌یه له به‌رامبه‌ر ڕووسیا. ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران به ڕاشکاوانه دانیان به شکستی وڵاته‌که‌یان له دۆسیه‌ی سوریا ناوه، ئه‌مه‌ش کاتێک ڕاگه‌ێندرا که ده‌ره‌نجامی نه‌رێنی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه سورییه‌کان له لایه‌ن ئه‌مریکاوه ئاشکرا بوو، به‌و پێیه‌ی که ژنڕاڵ لۆید ئۆستۆن فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ناوه‌ندی ئه‌مریکا و به‌رپرسی دۆسیه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران وتی که له کۆی گشتی 5400 هێزی چه‌کدار که بڕیاری مه‌شق پێکردنیان ده‌رچووه، به ته‌نیا چوار یان پێنج که‌س مه‌شقیان پێکراوه و ئامۆژگاری ئه‌وه‌ی دا که هێزه ئه‌مریکییه‌کان له جێی بیرکردنه‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌سه‌د، له خه‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا بن. ژنڕاڵ ئۆستۆن له میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌یدا له به‌رده‌م کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌نجومه‌نی پیران وتی: ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م له هێزه مه‌شق پێکراوه‌کان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌که‌دا ماونه‌ته‌وه، ئێمه باسی چوار یان پێنج که‌س ده‌که‌ین. به‌رپرسێکی دیکه له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا وتی: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که که‌متر له 120 که‌س سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌مریکییه‌کانن. دوا به دوای ئه‌مه‌ش جان مه‌ک کین به تووڕه‌ییه‌کی ئێجگار زۆر وتی: به‌رنامه‌ی ڕاهێنانی هێزه سورییه‌کان که ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی له ستراتیژی ئه‌مریکا له سوریا بووه به‌م پێیه تووشی شکستێکی قورس بووه. سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌ن له ژماره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووی خۆی له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که چه‌ندین هێمای بێ هێزی ئه‌مریکا له سوریا ده‌رکه‌وتووه و ڕه‌زامه‌ندی ئۆباما له سه‌ر ئه‌نجامدانی وتووێژی سه‌ربازی له گه‌ڵ ڕووسیا باشترین به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌م ڕاستییه. کاترین فیلیپ په‌یامنێری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌نووسێت که ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوو که ئه‌و بۆشاییه پڕ بکاته‌وه که پاش به‌جێ هێشتنی سوریا له لایه‌ن ئه‌مریکاوه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرا و ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که به پاشه‌کشه له سوریا ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات به ئه‌سه‌د به‌خشیوه. ڕوون و ئاشکرایه که کۆشکی سپی که ده‌ڵێت دژ به مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده له ده‌سه‌ڵات، له ڕاستیدا مه‌به‌ستێکی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه، واشنتن هاوشێوه‌ی مۆسکۆ به ته‌واوی ڕه‌زامه‌نده له سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات. لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریکاش بۆ کاریگه‌رییه له سه‌ر شه‌قامی ئه‌و وڵاته که پێیان وایه مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌یان تووشی هه‌ڕه‌شه ده‌کات. شرۆڤه‌کارانی سیاسی له‌م ڕۆژانه‌دا له هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر ڕووسیا ڕه‌خنه ده‌گرن. به بڕوای ئه‌وان کرملێن، پلانه‌کانی ئه‌مریکای ئاشکرا کرد، ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن که ئه‌مریکا هه‌وڵی ڕه‌زامه‌ندی ئێران ده‌دات و ڕێکه‌وتنی ئاشکرا و نهێنی له گه‌ڵ تاران ده‌به‌ستێت، له کاتێکدا که به دۆسته‌کانی له ناوچه‌که‌دا ته‌نیا به‌ڵێن ده‌دات. جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو وتی که پێویسته ئه‌سه‌د واز له ده‌سه‌ڵات بێنێت، به‌ڵام کاتی ڕۆیشتنی له دانوستانه‌کاندا دیاری ده‌کرێت، ناوبراو داوای له ئێران و ڕووسیا کرد که هانی ئه‌سه‌د بده‌ن له سه‌ر مێزی دانوستانه‌کان ئاماده بێت. ناوبراو له شاری له‌نده‌ن له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ فیلیپ هاموه‌ند هاوتا به‌ریتانیاییه‌که‌ی هه‌روه‌ها داوای له ڕووسیا و ئێران کرد ئه‌سه‌د به‌وه ڕازی بکه‌ن که قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوریا په‌سه‌ند بکات.