هه‌ڵبژێردراوانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “دهۆك” دیاریكران و ته‌ندیسی زێڕینی فێستیڤاڵ و خه‌ڵاتی نه‌قدی به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا.
رێوڕه‌سمی كۆتایی سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆكDuhok سینه‌ماكاری ناوداری كورد “یه‌ڵماز گونای” ده‌رهێنه‌ری براوه‌ی چڵه به‌ڕووی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “كان”ی فه‌ڕه‌نسا، به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامامی لیژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فیستیڤاڵ، له‌وانه: به‌شی پێشبڕكێی “سینه‌مای جیهان” و به‌شی پێشبڕكێی “سینه‌مای كوردیی”، سینه‌ماكارانی به‌شداربوو له‌فێستیڤاڵ و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما له‌هۆڵی “كۆنگره”ی زانكۆی دهۆك له‌شاری دهۆك له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ڵبژێردراوانی به‌شه ئه‌م فێستیڤاڵه دیاریكران و خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی فێستیڤاڵ و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی نه‌قدی به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا میوانانی به‌شداربووی فیستیڤاڵ له‌به‌رچاوی كامێراكانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا به‌سه‌ر مافووره‌ی سووری ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا تێپه‌ڕین و پاشان تیپی هونه‌ری میللـی دهۆك به پێرفۆرمانسێكی رێك‌وپێك و به‌جلوبه‌رگی كوردییه‌وه تابڵۆی پێشمه‌گه‌یان به‌جوانی پێشكهشكردو سه‌رنجی ئاماده‌بووانیان بۆلای خۆیان راكێشا‌و له‌درێژه‌دا له “عه‌لی به‌گ سه‌لیمی” ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمی سینه‌مایی “نامه‌یه‌ك بۆ پاشا” رێزگیرا كه ساڵی ٢٠١٣ وه‌كو په‌نابه‌ر له‌وڵاتی نه‌روێژ كۆچی دوایی كرد‌و پاشان بهپێشكهشكاری “ساڵح عارف” رێوڕه‌سمی دابهشكردنیی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی “سینه‌مای كوردیی” سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “دهۆك” كه بریتیبوون له: سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوان “ئان دێمی گێرۆ” Anne Démy-Geroe مامۆستای زانكۆ، شاره‌زا له‌بواری سینه‌ماو به‌رپرسی هونه‌ریی خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین “ئاسیا په‌سیفیك” ASIA PACIFIC ناسراو به “ئۆسكاری ئاسیا” APSA و چه‌ندین فیستیڤاڵی سینه‌مایی دیكه له‌وڵاتی ئۆستوڕاڵیا، “مارینا كابا ڕاڵ” Marina Caba Rall ده‌رھێنه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له‌ئیسپانیا، سینه‌ماكاری ناوداری كورد “عه‌لی به‌درخان” ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی میسر، “گیبلیا دووبرێ” Giulia Dobre ڕه‌خنه‌گری سینه‌ماو مامۆستای زانكۆ له‌وڵاتی رۆمانیاو هه‌روه‌ها نووسه‌رو ڕۆمانووسی كورد “عه‌تا نه‌هایی” له‌وڵاتی ئێران ده‌نگه‌كانی خۆیان به‌مشێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
ـ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی فیستیڤاڵ و بڕی پاره‌ی 5 هه‌زار دولاری بۆ باشترین ده‌رهێنه‌ریی كورد به “شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی” بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی “بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد Memories On Ston به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی فیستیڤاڵ و بڕیی پاره‌ی 4 هه‌زار دولاری بۆ باشترین سیناریۆی كوردیی به “هیشام زه‌مان” و “مه‌مه‌د ئه‌كتاش” بۆ نوسینی سیناریۆی فیلمی سینه‌مایی “نامه‌یه‌ك بۆ پاشا” Letter to the King به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی فیستیڤاڵ و بڕیی پاره‌ی 10 هه‌زار دولاری بۆ باشترین فیلمی كوردیی به‌فیلمی سینه‌مایی “ماڵئاوا دیجیتاڵ” Farewell Analog له‌ده‌رهێنانی “هیوا ئه‌مین نژاد” به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی فیستیڤاڵ و بڕی پاره‌ی 5 هه‌زار دولاری تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی فیستیڤاڵ به‌فیلمی سینه‌مایی “هه‌بوو تۆ نێبوو” Once Upon a Time له ده‌رهێنانی “كازم ئۆز” به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی فیستیڤاڵ و بڕیی پاره‌ی 3 هه‌زار دولاری بۆ باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت به‌هاوبه‌شی به “فه‌ریده گێزه‌ر” و “مه‌له‌ك ئولگێر” ئه‌كته‌ری فیلمی سینه‌مایی “وه‌ره ده‌نگی من” Come to My Voice له ده‌رهێنانی “حوسێن كارابای” به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی فیستیڤاڵ و بڕی پاره‌ی 3 هه‌زار دولاری بۆ باشترین ئه‌كته‌ری پیاو به “فه‌یاز دۆمان” ئه‌كته‌ری فیلمی سینه‌مایی “وشه‌ی دایكی من” Song of my Mother له ده‌رھێنانی “ئێرۆل مینتاس” به‌خشرا، كه ئه‌م ئه‌كته‌ر كورده خه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد به‌منداڵانی ئاواره‌ی ڕۆژئاوای كوردستان كه له‌كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نیشته‌جێین.
ـ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی فیستیڤاڵ و بڕی پاره‌ی 10 هه‌زار دولاری پارێزگاری دهۆك بۆ باشترین فیلمی بڵندیی سینه‌مایی كه له‌ده‌ڤه‌ری بادینان وێنه‌گیراوه به‌فیلمی سینه‌مایی “بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد” له ده‌رهێنانی “شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی” به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی فیستیڤاڵ و بڕی پاره‌ی 4 هه‌زار دولاری ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانی كورد بۆ باشترین فیلمی كوردیی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات سازكراوه به‌فیلمی سینه‌مایی “نامه‌یه‌ك بۆ پاشا” له ده‌رهێنانی “هیشام زه‌مان” به‌خشرا.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی “سینه‌مای جیهان”ی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ش كه بریتیبوون له: سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوان “وێرنێر رۆزیكا” Werner Ruzicka به‌رپرسی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “دۆیسبۆرگ” Duisburg و مامۆستای زانكۆ له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا، “فرێدی ئۆلسۆن” Freddy Olson بهرههمهێنهرو به‌رنامه‌داڕێژی فیستیڤاڵه‌كان له‌سوید، “عایشه پۆلات” Ayse Polat نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، “جانی بوردایس” Jany Bourdais به‌رپرسی ئه‌نستیتۆی فه‌ڕه‌نسی له‌هه‌ولێر له وڵاتی فه‌ڕه‌نساو “سوپۆم سوھن” Soopum Sohn ده‌رهێنه‌رو مامۆستای زانكۆ له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگه‌كانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
ـ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی “یه‌ڵماز گونای” و بڕی پاره‌ی 10 هه‌زار دولاری بۆ باشترین فیلمی بڵندیی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تیی به‌فیلمی سینه‌مایی “سیواس” Sivas له‌ده‌رهێنانی “كان مۆژدێجی” به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و بڕی پاره‌ی 5 هه‌زار دولاری بۆ به‌ھره‌مه‌ندیی نوێی فیستیڤاڵ به‌خشرا به‌فیلمی سینه‌مایی “وانه” The Lesson له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی “كریستیانا گرۆزێڤا” و “پیتێر ڤالچانۆڤ” به‌خشرا.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی كورته فیلمه‌كانی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “دهۆك” كه پێكهاتبوون له: سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوان “پیتێر ئوت” Peter Ott نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا، “پیتێر بۆی” Peter Boe به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ر له نه‌روێژ، “سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه” Sahim Omar Kalifa نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی به‌لژیكا، “بنویسه بریڤان” Binevsa Berivan ده‌رهێنه‌ر له‌وڵاتی بهلژیكاو “دیمیتری گلۆبنیچی” Dmitriy Golubnichiy به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌وڵاتی ڕوسیا ده‌نگه‌كانی خۆیان به‌مشێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
ـ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و بڕی پاره‌ی 5 هه‌زار دولاری بۆ باشترین كورته فیلمی نێوده‌وڵه‌تی به كورته فیلمی “مریشك” The Chicken له ده‌رهێنانی “ئۆنا گۆنجاك” به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی ئه‌نستیتۆی فه‌ڕه‌نسی و بڕی پاره‌ی 5 هه‌زار دولاری بۆ باشترین فیلمی دیكۆمێنتاریی نێوده‌وڵه‌تیی به “ئانا ڕۆسیلۆن” بۆ ده‌رهێنانی فیلمی دیكۆمێنتی “من خه‌ڵكم” I am the people به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و بڕی پاره‌ی 1500 دولاری تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران به كورته فیلمی “خێنووس” Xenos له ده‌رهێنانی “مێهدی فێلافێل” به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی فیستیڤاڵ و بڕی پاره‌ی 3 هه‌زار دولاری ئه‌نستیتۆی گۆته‌ی Goethe ئه‌ڵمانی بۆ باشترین كورته فیلمی دیكۆمێنتاریی به فیلمی دیكۆمێنتاریی “73#” له ده‌رهێنانی “ڕێكێش شه‌هباز” سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی شنگاڵ و مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌و ده‌وروبه‌ری له‌چیاكانی شنگاڵ به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و بڕی پاره‌ی 1500 دولاری تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی باشترین كورته فیلمی فیستیڤاڵ به كورته فیلمی “شه‌وێكی درێژ” A Long Night له ده‌رهێنانی “كامه‌ڕان بێتاسی” به‌خشرا.
ـ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی فیستیڤاڵ و و بڕی پاره‌ی 8500 دولاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هونه‌ریی سینه‌مای دهۆك بۆ باشترین كورته فیلمی فیستیڤاڵ به كورته فیلمی “ماست” Yogurt له ده‌رهێنانی “ته‌حسین ئۆزمێن” به‌خشرا.
له‌كۆتایی ڕێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك، “ئه‌یوب ڕه‌مه‌زان” سه‌رۆكی ئه‌م فیستیڤاڵه‌و به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی پارێزگاریی دهۆك له‌وته‌یه‌كدا سوپاسی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا یارمه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵیانداوه به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان “نێچیرڤان بارزانی” و پارێزگاریی دهۆك كه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌نی ماددی و مه‌عنه‌ویدا به‌رده‌وام یارمه‌تیانداون و هه‌روه‌ها ئه‌نستیتۆی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌نستیتۆی گۆته‌ی ئه‌ڵمانی كه خه‌ڵاتیان بۆ ئه‌م فیستیڤاڵه ده‌ستنیشان كردووه.
سه‌رۆكی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “دهۆك” له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا سوپاسی ته‌واوی ئه‌و ڕێكخراوه، داموده‌زگا، كهسایهتیانهو هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی راگه‌یاندی كرد كه یارمه‌تی و هاریكاریی فیستیڤاڵیان كردووه‌و سوپاسی ته‌واوی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی شاری دهۆكی كرد كه به‌ناردنی منداڵانی خۆیان و هاندانی ئه‌وان له‌به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا ڕۆڵێكی گرنگیان بینیوه.
وتیشی: به‌رنامه‌كانی فیستیڤاڵه به‌سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهات و به‌تایبه‌ت باژاریی دهۆك كه 800 هه‌زار ئاواره‌ی له‌خۆگرتووه‌و زۆرترین هاوكاریی له‌گه‌ڵ شه‌ڕ دژی داعش هه‌یه‌و تائێستا 445 شه‌هید و قوربانی داوه‌و منداڵانی ئه‌م شاره له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدان و ئێستاكه ئێمه به‌ئازادیی و سه‌رفه‌رازیی له‌م پارێزگایه‌و له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژین. له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا سینه‌ماكارانی 47 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان سه‌ردانی كوردستانیان كرد‌و ئه‌و 10 ڕۆژه ده‌كه‌ینه دیاری بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خێزانی سه‌ربڵیندی شه‌هیده‌كانمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌وه به‌رهه‌می ئازایه‌تیی و شه‌ڕكردنی ئه‌وان و پێكه‌وه ژیانی مرۆڤایه‌تیی و ئاشتییه له كوردستاندا.
“ئه‌یوب ڕه‌مه‌زان” له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی: ئێمه ده‌مانه‌وێت ئێوه‌ی میوان وه‌كو باڵیۆزی ئاشتی ده‌نگی ئێمه‌و په‌یامی ڕاسته‌ی ئه‌م میللـه‌ته به‌خه‌ڵكانی وڵاتانی خۆتان بگه‌یه‌نن و له‌هه‌موو سینهماكارانیی كورد داخوازین كه له‌كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات یارمه‌تی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “دهۆك” بده‌ن و ئه‌م فیستیڤاڵه بهفیستیڤاڵی خۆیان بزانن.
سه‌رۆكی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “دهۆك” له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند: لێره‌دا ده‌بێت سوپاسی تایبه‌تی دوو كه‌سایه‌تی پارێزگاریی دهۆك بكه‌م كه له‌سه‌ره‌تاوه یارمه‌تی پڕۆژه سینه‌ماییه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یان داوه‌و وه‌كو یه‌كه‌مین كاری به‌رهه‌مهێنانی فیلم، پاڵپشتیی و هاوكاریی سینه‌ماكارانی ئه‌م شاره‌یان كردووه، ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ش بریتین له: “محه‌مه‌د موحسین” و “یۆسف حوسێن”. به‌راستی ئه‌م كه‌سانه ده‌ستپێشخه‌ریی یه‌كه‌مین بوونه له‌پارێزگای دهۆك و هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی فیلمیانداوه. بێگومان نه‌بوونی به‌رهه‌مهێنه‌ریی سینه‌مایی یانی نه‌بوونی به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵ و لێره‌دا رێزی تایبه‌تی ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه دڵسۆزه‌ی بواریی سینه‌مای كوردیی ده‌گرین.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی پارێزگاریی دهۆك له‌كۆتایی قسه‌كانیدا وتی: ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “دهۆك” له 15 كه‌سایه‌تی و له سێ به‌شی پێشبڕكێی پێكهاتبوون كه به‌بڕوای ئێمه مرۆڤ گه‌لێگی ئازان كه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا هاتنه هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها پارێزگای دهۆك و بێگومان ناوی ئه‌وان له بیره‌وه‌ریی و مێژووی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و زۆر سوپاسیان ده‌كه‌ین كه به‌هاتنیان و به‌شداریكردنیان پشتیوانیان له‌م فیستیڤاڵه كرد.
سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “دهۆك” به سه‌رۆكایه‌تیی “ئه‌یوب ڕه‌مه‌زان” و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هونه‌ری سینه‌مای دهۆك سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌نمایشی 137 فیلم له‌سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، له‌وانه: ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، توركیا، ئێران، ئیسپانیا، ئه‌مه‌ریكا، پورتوگاڵ، ڕۆمانیا، ئه‌ڕژه‌نتین، شیلی، كرۆواسیا، كێنیا، كه‌نه‌دا، كووبا، بێلارووس، بۆسنی و هێرزێگۆڤین، ڕوسیا، به‌ریتانیا، نۆڕوێژ، پۆڵه‌ندا، دانیمارك، ئه‌فریقیای باشوور، مووریتانی، كۆماریی دۆمێنیكه‌ن، ئیتاڵیا، لوبنان و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان و له‌چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له‌وانه: به‌شی پێشبڕكێی “سینه‌مای جیهان”، به‌شی پێشبڕكێی “سینه‌مای كوردی” كه یریتین له‌به‌شه‌كانی “پێشبڕكێی فیلمه سینه‌ماییه‌كان”، “پێشبڕكێی كورته فیلمه‌كان”، نمایشی “به‌رهه‌می كلاسیك و مۆدێڕنی سینه‌مای فه‌ڕه‌نسا”، به‌شی “نمایشی تایبه‌ت”، به‌شی “نمایشی كورته فیلمه‌كان”، به‌شی “نمایشی فیلمه بڵنده‌كان”، به‌شی تایبه‌تی “له‌ژێر سێبه‌ریی مێژوو”دا ئه‌و فیلمانه له‌خۆده‌گرێت كه له‌ماوه‌ی ساڵانی ١٩٩٠ ـ ١٩٢٠ له‌لایه‌ن سینه‌ماكارانی كورد‌و بیانی سه‌باره‌ت به كورد‌و كوردستان سازكراون، به‌شه‌ی “نمایشی فیلمه دیكۆمێنتییه‌كان”، ڤۆركشۆپی فێركاریی و پسپۆڕانه‌ی هونه‌ری سینه‌ماو هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌شی دیكه له‌ڕۆژانی ٩ تا ١٦ ئه‌یلول/ سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٥ له‌هۆڵی كۆنگرێسی زانكۆی شاری دهۆك له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رچاوه: pukmedia