محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوڕێ له گه‌ڵ سه‌ید عه‌باس عێراقچی و حه‌مید به‌عیدی نه‌ژاد به‌ره‌و نیۆیۆرک به‌ڕێکه‌وتن.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری مێهر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به یاوه‌ری شاندێکی دانوستانکار به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به‌ره‌و نیۆیۆرک به‌ڕێکه‌وتووه.
بڕیاره مه‌جید ته‌خت ڕه‌وانچی ئه‌ندامی دیکه‌ی وه‌فدی دانوستانکاری ئێران له ماوه‌یه‌کی نزیکدا په‌یوه‌ندی به‌م شانده‌وه بکات.
چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ هاوتا بیانییه‌کان و به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له گه‌ڵ فدریکا موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له به‌رنامه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یه.
هه‌روه‌ها بڕیاره یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیسیۆنی هاوبه‌شی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 له سه‌ر ئاستی جێگرانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له په‌راوێزی کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه بچێت که هێشتا کاته‌که‌ی دیاری نه‌کراوه.