سه‌رده‌می منداڵیم جوان جوان له‌بیره، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نیا شتێک لای باوک و دایکان گرنگ بوو، ڕزگارکردنی گیانی منداڵ و بنه‌ماڵه‌یان بوو.
هه‌شت ساڵ شه‌ڕ سه‌رده‌می منداڵی و تازه‌لاوی ئێمه‌ی تووشی گۆڕانێکی گه‌وره کرد، سه‌رده‌مێک که ده‌بوو خه‌ریکی یاری و فێربوون و ژیانی منداڵانه بین، به‌هۆی کاری باوکمه‌وه ناچار له کرماشان بووین.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا کرماشان ڕۆژنامه‌ی نه‌بوو و ته‌نیا هه‌واڵده‌ری که ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌واڵ و زانیارییه‌کانی کرماشانی ڕاگوێز ده‌کرد، هه‌واڵده‌ری پارس بوو.
هه‌موو ڕۆژێک به دڵه‌ڕاوکێ ده‌گوزه‌را، به ده‌نگی هوشداری سووره‌وه هه‌موو چاوه‌ڕوانی کوژرانی خۆشه‌ویستانیان بوون. باوکم یه‌ک له‌و تاکه که‌سانه‌ی بوو که به هۆی پیشه‌که‌یه‌وه باسی شه‌ڕی ده‌کرد و سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ده‌نووسی.
سه‌ره‌تاکانی شه‌ڕ ده‌یانگوت که فڕۆکه‌کانی دوژمن ته‌نیا ده‌زگا و ڕێکخراوه دائیرهییهکانیان کردۆته ئامانج. به‌ڵام ئێمه به‌چاوی خۆمان بینیمان پاش ده‌رکه‌وتنی فڕۆکه‌کان هه‌موو شتێک گۆڕا و خه‌ڵکی بێ تاوانی کرماشان کرانه ئامانج و شه‌و به خۆباییه‌وه لهڕادیۆکاندا وتیان ناوه‌نده گرنگه‌کانی ئێران بوردمان کران!…
قه‌سری شیرین، سوومار، نهفتشههر له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه که‌وتنه ده‌ستی دوژمن. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هه‌واڵنێرانی هه‌واڵده‌ری پارس که ژماره‌یان له ئهنگوستانی ده‌ست تێنهدهپهڕا، ده‌بوو هه‌مووی هه‌واڵه‌کانی سه‌رده‌م داگیرکاری ڕاگوێز بکه‌ن، له‌و کاته‌دا نه‌مده‌زانی باوکم و هه‌واڵنێرانی دیکه چ ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌یه، ئێستا تێگه‌یشتووم که به داخه‌وه دێره- هه‌مووی دارایی هه‌واڵده‌ری له‌و کاته‌دا دوو دانه سه‌یاره‌ی جۆری لهندرۆڤێر بوو. لهندرۆڤێرگهلێک که له هه‌مووی ئۆپه‌راسیۆنه‌کاندا هاوڕێی هه‌واڵنێران بوون.
شاری کرماشان ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ که‌سی تێدا نه‌ما. جارجار له‌گه‌ڵ باوکم ده‌ڕۆشتمه هه‌واڵده‌ری. ئه‌ندامان و کاربه‌ده‌ستانی هه‌واڵده‌ری وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی خۆمان ده‌هاتنه به‌رچاوم. زیاتر له نیوه‌ی حه‌فته له هه‌واڵده‌ری ده‌مامه‌وه. مانای شه‌ڕم باش نه‌ده‌زانی، زۆرم پێ خۆش بوو ڕۆژێک له‌گه‌ڵ باوکم بڕۆم بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ، ئه‌ڵبه‌ت ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باوکم بم.
پێم وابوو، ئاماده‌بوون له به‌ره‌کانی شه‌ڕێش وه‌ک هه‌واڵده‌رییه، چونکه هه‌مووی کایه و ڕابواردنی من ئه‌وه بوو که قاقه‌زی تێلێکس ته‌واو ده‌بوو و باکسهکهیان به ئێمه ده‌دا و یاریمان پێ ده‌کرد.
پێداگریم بۆ ڕۆیشتن سوودێکی نه‌بوو، باوکم ده‌یگوت: “مه‌ترسی هه‌یه، زووه، نابێ و …” ڕۆیشتن له‌گه‌ڵی وه‌ک ئاواتێکی پێ هاتبوو. له‌سه‌رده‌می شه‌ڕدا ته‌نیا دوو جار توانیم له‌گه‌ڵ باوکم و شۆڤێری هه‌واڵده‌ری بڕۆمه به‌ره‌کانی شه‌ڕ.
جارێکیان له‌کاتی هاتنی کورده‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پاش بوردمانی کیمیاوی سه‌دام و ئه‌وی دیکه‌شیان پاش سه‌رکه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی مێرساد.
قه‌ت له‌بیرم ناچێته‌وه، دایکێکی کورد ئاماده بوو تا بۆ ڕزگارکردنی گیانی منداڵه‌که‌ی بیبه‌خشێته ئێمه. دیمه‌نه تاڵه‌کانی ئه‌و ڕۆژه‌م قه‌ت له‌بیر ناچێته‌وه، منداڵ و میرمنداڵی بێ‌تاوانم ده‌بینی و ئه‌و کات تێگه‌یشتم که که‌سێکی به‌خته‌وه‌رم.
له ئۆپه‌راسیۆنی مێرساددا له‌مانای شه‌ڕ تێگه‌یشتم، هه‌ر جێگایه‌کت چاو لێ ده‌کرد، ته‌رم و تۆپ و تانکی به‌جێماوی شه‌ڕ بوون.
له‌لایه‌که‌وه خۆشحاڵ بووم که مونافقه‌کان نه‌گه‌یشتنه کرماشان و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌و هه‌موو کوژراوه ده‌بووه هۆی خه‌مبار بوونم، نازانم هه‌واڵنێر و میدیاکانی ئه‌مڕۆ چ ڕۆڵێکیان هه‌یه، چۆن ده‌توانن ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ لاوان و تازه‌لاوانی شرۆڤه بکه‌ن. مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 69 ته‌مه‌نم 12 ساڵ بوو که له‌گه‌ڵ باوکم بۆ پێشوازی به‌ندکراوانی شه‌ڕ ڕۆشتین. تیشکێکی تایبه‌ت به ئاسانی له‌ناوچاوی هه‌موواندا دیار بوو.
به ئه‌سته‌م له‌گه‌ڵ باوکم ڕۆشتینه لای به‌ندکراوه‌کان پاش ڕزگاربوونیان. هه‌موو پرسیاریان لێمان ده‌کرد، سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه‌یان و هه‌واڵی زیندووبوونیان بۆ بنه‌ماڵه و … یه‌ک ده‌یه‌ویست له ئامێزم بگرێت…
چه‌ند ناونیشانیان پێمان دا تا هه‌واڵی ته‌ندروستیان بگاته بنه‌ماڵه‌یان. یه‌کێک له ناونیشانه‌کان تایبه‌تمه‌ندییه‌کی جیاوازی بوو، ئه‌و کاته‌ی له سه‌ر کۆڵانه‌که‌یان ناونیشانی ماڵیانم پرسی وتیان هه‌ر ئه‌وه‌ی که منداڵه‌که‌یان ون بووه؟ و من بێده‌نگ بووم.
تووشی دڵه‌ڕاوکێیه‌کی سه‌یر بووم و موچڕکێک هه‌مووی جه‌سته‌می له‌خۆ گرت. زه‌نگم لێدا و پیره‌پیاوێک ده‌رکه‌که‌ی کرده‌وه و هه‌ر که باسی ته‌ندروستی کوڕه‌که‌یم کرد، کۆڵان و گه‌ڕه‌ک پڕ بوو له ده‌نگی شادی و خۆشی دراوسێکان…
ئێستا من درێژه‌پێده‌ری ڕێگای ئه‌و که‌سانه‌م که نهدیارترین چه‌کدارانی شه‌ڕ بوون، باوکم و هاوڕێیانی که هه‌واڵه‌کانی شه‌ڕیان ڕاگوێز ده‌کرد و ئیشه‌که‌یان به‌پیرۆز ده‌زانی.
له‌گه‌ڵ خۆم بیر ده‌که‌مه‌وه ئێستا پاش تێپه‌ڕبوونی 25 ساڵ ئه‌رکی من چییه- من که ڕێگای که‌سانێکم گرتۆته پێشێ که هه‌مووی ژیانیان بۆ ڕاگواستنی هه‌واڵ و زانیاری ته‌رخان کرد.