پاش پشتیوانی سه‌ربازی ڕووسیا له حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، فه‌رانسه له هه‌ڵچه‌رخانێکی سیاسی، گۆڕانکاری به سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا هێنا.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رز، لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه له هه‌نگاوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا هه‌واڵی گۆڕینی هه‌ڵوێستی پاریسی سه‌باره‌ت به سوریا و حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ڕاگه‌یاندووه.
فابیۆس له وتووێژێکدا له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی فیگارۆ وتی: فه‌رانسه وه‌ک پێش مه‌رجی دانوستانه‌کان له ناوچه‌که، چیدی باسی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د ناکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه پێشتر له وتووێژی له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی فرنچ ده‌یلی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو که ئه‌گه‌ر وڵاته‌که‌ی بیه‌وێت ده‌توانێت ته‌نانه‌ت پێش له دانوستانه‌کان گۆڕانکاری به سه‌ر سیاسه‌تی خۆیدا بێنێت. به‌م پێیه‌ش، لێدوانه‌کانی فابیۆس پیشان ده‌دات که فه‌رانسه هه‌ڵوێستی توندی خۆیی به‌رامبه‌ر به سوریا و ئه‌سه‌د گۆڕیوه.
پێده‌چێت هه‌ڵوێستی ڕوونی ڕووسیا له پاڵپشتی به‌شار ئه‌سه‌د و سوریا له به‌رامبه‌ر داعش و کرده‌وه نامرۆڤه‌کانی، بووه‌ته هۆکاری نه‌رمی نواندنی وڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی سوریا. جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه ڕایگه‌یاند که پرسی لادانی ئه‌سه‌د له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات له میانه‌ی دانوستانه‌کاندا تاوتوێ ده‌کرێت، به‌ڵام له ئێستادا بژارده‌یه‌ک بۆ ڕووخانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی نییه.
لۆران فابیۆس له چاوپێکه‌وتنی خۆی له گه‌ڵ میدیاکانی وڵاته‌که‌ی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه که پاریس له‌و بڕوایه‌دایه که باشترین بژارده به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا، دانوستانی ئاشتی و پێکهێنانی حکومه‌تێکی بنکه‌فراوانه به به‌شداری سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان که تێیدا ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌سه‌د ڕۆڵی گرنگیان ده‌بێت.