ڕێ و ڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی پارێزگاری نوێ کرماشان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای حکومی له ته‌لاری شه‌هیدانی دیوانی پارێزگا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی له‌م ڕێ و ڕه‌سمه‌دا یه‌کێک له جێگره‌کانی وه‌زیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداری ده‌کات.
ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی که له لایه‌ن کابینه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی وه‌ک پارێزگاری نوێی کرماشان ده‌سنیشان کراوه، پێشتر پارێزگاری کوردستان بووه ، ناوبراو که 52 ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه له دایکبووی پارێزگای لوڕستانه.
شایانی ئاماژه‌یه ئیبراهیم ڕه‌زایی بابادی ماوه‌ی 22 مانگ پۆستی پارێزگاری کرماشانی له ئه‌ستۆ بوو.