جام کوردی:
له‌وه‌ی که تا ئێستا ده‌رکه‌وتووه، پێده‌چێت ئه‌مریکا زانیاری ته‌واوی له به‌رده‌ستدا نییه که ڕووسیا له یارمه‌تی سه‌ربازی سوریا به دوای چیدا ده‌گه‌ڕێت. ڕاسته که سیاسه‌ته‌کانی ئیداره‌ی باراک ئۆباما له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ر له ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئێران سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵام بێ ئاگایی له ئامانجه‌کانی پوتین له لایه‌ن ئه‌مریکاوه سه‌رسوڕهێنه‌ره.
به بڕوای من ئامانجه‌کانی پوتین زۆر ڕوون و ئاشکرایه. یه‌که‌م ئامانجی ئه‌وه‌یه که هاوپه‌یمانه‌که‌ی له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه. کاتێک که هه‌وڵه‌کانی سوپای سوریا له به‌هار و هاوینی 2015 به‌ره‌و لاوازی ڕۆیشت، پوتین بیری له چۆنیه‌تی به‌هێزتر کردنی هاوپه‌یمانه‌که‌ی خۆی ده‌کرده‌وه. ناوبراو له سه‌ره‌تادا هه‌وڵی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان و گرووپه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای دا سه‌باره‌ت به پێکهێنانی حکومه‌تێکی کاتی و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات که به‌رده‌وام ئه‌سه‌د تێیدا ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بێت، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له لایه‌ن واشنتن، ڕیاز و ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕه‌ت کرایه‌وه.
هۆکاری دووه‌م که ده‌توانێت له ڕیزبه‌ستنی سه‌ربازی پوتین له سوریا ڕۆڵی هه‌بێت، ڕێکه‌وتنی تورکیا و ئه‌مریکا له مانگی جولای بوو. ئه‌م ڕێکه‌وتنه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی به ئه‌مریکا داوه که به مه‌به‌ستی هێرش کردنه سه‌ر داعش، که‌ڵک له بنکه‌ی ئاسمانی ئینجرلیک وه‌ربگرێت، به‌مه‌ش ئه‌مریکا پێویستی به کات و تێچووی زۆری هێرشه ئاسمانییه‌کان نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا به‌ڵێنی داوه ئینجرلیک ته‌نیا بۆ هێرش کردنه سه‌ر داعش به کار بێنێت، مۆسکۆ چه‌ندان به‌مه دڵنیایی نییه. ئه‌ردۆغان به ڕوونی داوای ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د ده‌کات و پوتین نیگه‌رانه که ئه‌ردۆغان و نه‌یارانی دیکه‌ی ئه‌سه‌د، ئۆباما به‌ره‌و هه‌ڵوێستێکی توندتر به‌رامبه‌ر به سوریا هان بده‌ن.
به ده‌ر له‌مه‌ش، به واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، ئه‌مریکا نیگه‌رانی ئه‌وتۆی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی تاران به‌رامبه‌ر به ئه‌سه‌د نییه و تا ڕاده‌یه‌ک داخوازی زیاتری هێرش کردنه سه‌ر ئه‌سه‌دی ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن پوتینه‌وه قبووڵکراو نییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئۆباما ئه‌وه‌نده‌ش هێرشی سه‌ربازی له سوریا به تاکه ڕێگا نازانێت، پوتین ناتوانێت له به‌رده‌وامی ئه‌م سیاسه‌ته دڵنیایی هه‌بێت.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا سرووشتییه که پوتین پاش جێگیرکردنی تانکه‌کان، هێزی سه‌ربازی و موشه‌ک و فڕۆکه و کۆپته‌ری سه‌ربازی ڕووسیای له سوریا جێگیر کردووه و هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی به بنکه‌ی ئاسمانی باشوری لاتاکیا داوه و له هه‌ر ڕوویه‌که‌وه خۆی ئاماده‌کردووه له ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئه‌سه‌د. سرگئی لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا داوای دانوستانی سه‌ربازی نێوان وڵاته‌که‌ی و ئه‌مریکای کردووه که به بۆنه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی کرێمه پچڕابوو و ئه‌مریکا ته‌نیا به مه‌به‌ستی ڕێگری له پێکدادانی فڕۆکه‌کانی ڕووسیا و ئه‌مریکا، پێشنیاره‌که‌ی مۆسکۆی وه‌رگرتووه.
ده‌ره‌نجامی کۆتایی هه‌وڵه‌کانی پوتین ئه‌وه‌یه که مۆسکۆ پیشانی داوه له هاوپه‌یمانه‌که‌ی پشتیوانی ده‌کات، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مریکاوه که یارمه‌تیده‌ری ڕه‌وتی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌ک بوو. ڕووسیا خۆی گه‌یاندووه‌ته نێو جه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئامانجی ئه‌وه‌یه که خۆی سه‌ر له نوێ وه‌ک هێزێکی جیهانی بناسێنێت. ئه‌گه‌ر داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بێت بۆ سه‌ر بنکه ئاسمانییه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیا، پوتین هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی سوریا ده‌کات. ئه‌گه‌رچی ئه‌مریکا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نه‌چووه‌ته به‌ره‌ی ڕووسیا، به‌ڵام لانیکه‌م ڕووسیا ڕێگریی له ڕووخانی ئه‌سه‌د کردووه و به پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سه‌ربازی، سیاسی و ئابوری له سوریا، ڕێگری له ڕووخانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سکه‌وتێکی گرنگه بۆ ڤلادیمیر پوتین.
نووسه‌ر: باب فرێدمه‌ن، مامۆستای زانکۆی جان هاپکینز
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: ئیدریس سلێمانی