له سه‌روبه‌ندی ململانێ و ناکۆکییه ناوخۆییه‌کانی گرووپی تاڵیبان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی مه‌لا ئه‌خته‌ر مه‌نسور وه‌ک سه‌رکرده‌ی نوێ، ناوبراو به بۆنه‌ی جێژنی قوربانه‌وه یه‌که‌م په‌یامی خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیلنا، له‌و په‌یامه‌دا هاتووه: ” ئیماره‌تی ئیسلامی نه ته‌نیا ئاکارێکی جیهادی و سیاسییه، که‌چی سیسته‌مێکه که به‌ڵێنی به ئامانجه‌کانی بێداری، په‌روه‌رده و گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خه‌ڵکی موسڵمان داوه “.
سه‌رکرده‌ی نوێی تاڵیبان له په‌یامه‌که‌یدا باسی ئاشتی کردووه و ڕایگه‌یاندووه که ئیماره‌تی ئیسلامی له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌گه‌ر داگیرکاری وڵات نه‌بێت، کێشه ناوخۆییه‌کانی ئه‌فغانه‌کان به لێک تێگه‌یشتنی ناوخۆیی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، هه‌ر چه‌شنه گوشار و ده‌ستێوه‌ردانێکی ده‌ره‌کی به بیانووی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئه‌فغانه‌کان، نه ته‌نیا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات، ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆی به‌رفراوانتربوونی کێشه‌کان.