گرووپی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که وه‌ک حکومه‌تێک به دامه‌زراندنی دام و ده‌زگا تایبه‌ته‌کان وا پیشان بدات که خه‌لافه‌ته‌که‌ی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی شێوازی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌بێت.
ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه به دامه‌زراندنی دادگای خێزانی به ڕواڵه‌ت وا پیشان ده‌دات که هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌دات که ده‌ستی به سه‌ردا گرتووه. وێنه‌کان له لایه‌ن لایه‌نگرانی داعش له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر بڵاو کراوه‌ته‌وه.