سه‌ردار عه‌زیمی فه‌رمانده‌ی مه‌کۆی نه‌جه‌فی ئه‌شره‌فی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمه‌کانی ڕۆژئاوا وتی: پارێزگای کرماشان بارودۆخێکی هه‌ستیاری هه‌یه و له بواری ئه‌منیدا هه‌ل و مه‌رجێکی قبووڵکراومان هه‌یه. به پێی هه‌واڵی جام کوردی، سه‌ردار عه‌زیمی له ڕێ و ڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی پارێزگاری نوێی کرماشان که ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، به نوێنه‌رایه‌تی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌منی پارێزگاکه وتی: پێویسته بتوانین به پێی بارودۆخی هه‌ستیاری پارێزگاکه به تایبه‌ت له بواری ئه‌منی، بارودۆخێکی گونجاومان هه‌بێت. ناوبراو له درێژه‌دا وتی: پێویسته به پێی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که ڕووبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه، ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌بێت. فه‌رمانده‌ی مه‌کۆی نه‌جه‌فی ئه‌شره‌فی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمه‌کانی ڕۆژئاوا وتی: شانازییه‌کانی ئێمه ده‌سکه‌وتی خوێنی پاکی شههدانمانه و یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتنمان له به‌رگری پیرۆز، نه‌بوونی خۆپه‌سه‌ندی و هه‌وڵدان له پێناو ڕه‌زامه‌ندی خودای گه‌وره بوو.