توێژینەوەیەکی نوێ دەریخست ١٨٤ هەزار کەس دەمرن ساڵانە لەئەنجامی توشبوونیان بەنەخۆشیی شەکرەو دڵ و شێرپەنجە، ئەمەش بەهۆی زۆر خواردنی خواردنەوە گازییەکانەوەیە.
هەروەها دەرکەوتووە زۆر خواردنی خواردنەوە گازییەکان دەبێتە هۆی کێشەی زۆر کە پەیوەندیدارە بەتەندروستی و زیادبوونی کێش لەلای ملیۆنەها کەس.
بۆ ساڵانێکی زۆر رەچاوی ئەوە کراوە کاریگەری بەکارهێنانە جیاوازەکانی ماددە خۆراکییەکان لەسەر مرۆڤ و توشبوونی بەنەخۆشی شێرپەنجەو شەکرەو نەخۆشی دڵ و دەمار، ئەو نەخۆشییانەی هەڕەشە لەژیانی مرۆڤەکان دەکەن.
ئەم توێژینەوەیە ٦١١ هەزار کەسی گرتەوە لە ٥٠ وڵاتی جیاواز، توێژەران بەراوردیان لەنێوان زۆر خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان و ژمارەی مردووەکان کرد، دەرکەوت زۆر خواردنی گازییەکان دەبێتە هۆی کوشتنی ١٨٠ هەزار کەس هەموو ساڵێك بەشێوەیەکی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ.
ئەوانەی کە مردوون نەخۆشی شەکرەیان هەبووە لەجۆری دوو، ٤٥ هەزار مردوو نەخۆشی دڵ و دەمار، ٥.٦ هەزاریشی نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو.
یابانییەکان کەمترین ئەگەری توشبوونیان هەبوو، رێژەیەکە ١% بوو، ٣٠% خەڵکی مەکسیك لەتەمەنێکی مامناوەندا دەمردن بەهۆی ئەو خواردنەوانەوە.
٤٠٠ کەس لەملیۆنێك مەکسیکی تەمەنیان ١٨ ساڵی تێپەڕاندووە، دەمرن ساڵانە بەهۆی خواردنەوە گازییەکان.
پێشنیارێکیان کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ئەویش زیادکردنی بەرهەمەکانی خواردنەوە میوەییەکان زیانی کەمترەو کێشەکە کەم دەکاتەوە.