شارەزایانی بواری خۆراك روونیانکردەوە رێحان یەکێکە لەو سەوزانەی کە بەئاسانی دەڕوێت و سوودێکی زۆری هەیە دژی تەشەنجونجی ریخۆڵەیە و بەرەنگاری ئاوساندن دەبێتەوە گەڵاکانی کرم ناهێڵێت لەناو ریخۆڵەدا هەروەها میکرۆبەکانیش ناهێڵێت. لەحاڵەتی وشکردنەوەی گەڵاکانی سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامین K، رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لەپێکهێنانی ئێسکدا. سەبارەت بەزەیتی ئەو گەڵای رێحانە بەرەنگاری ئازارو پێچی سك و ئازاری سوڕی مانگانە دەبێتەوە، لەکاتی کوڵاندنی ئەو گەڵایەو خواردنی لەدوای نانی ئێوارە بۆ ماوەی ٣ بۆ چوار رۆژ لەهەفتەیەکدا، کرداری هەرس ئاسان دەکات. لەلایەکی ترەوە زەیتی تۆوی کەتان سوودی هەیە یەکێك لەوانە ئەویش دەرمانی رەوانە، ئهویش سروشتییە بەهۆی زەیتەکەیەوە. یەکێکی تر کاری هۆرمۆنەکان رێكدەخات لەلەشدا، چۆن وەکو شلكهرهوهیهك بەکاریدەهێنیت، دوو کەوچك لەکەتانەکە لەناو کوپێك ئاودا دادەنێیت لەشەودا هەتا بەیانی یان دەیکوڵێنیت بۆ ماوەی ٥ خولەك و بەیانیان و ئێواران دەیخۆیتەوە لەدوای نان خواردن، هەروەها دەتوانیت ئاردی کەتان بەکاربهێنیت بۆ چارەسەری هەوکردنی پێست.