ماڵپەڕێکی تەندروستی ئەمریکی کەتایبەت بوو بەساڵاچووان، ئامۆژگارییەکی گرنگی بۆ ئەو نەخۆشییە بەناوبانگە هەیە کە توشی بەساڵاچووان دەبێت، ئەویش زەهایمەرە.هەندێك مادەی سروشتی هەیە بۆ ئەوەی رزگارتان بێت لەنەخۆشی زەهایمەر دەبێت بەکاریبهێنن، ئهوانیش: 1. دارچینی: خواردنی کەوچکێکی بچووك دارچینی بەشداریدەکات لەبەرهەمهێنانی ئاستی پرۆتینەکانی مۆخ دەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکانی ئەم نەخۆشییە ناهێڵێت. 2. شەربەتی سێو: بەرهەمهێنانی یەکێك لەمادە کیمیاییەکانی مۆخ ئاساندەکات، پەیوەندیدارە بەباشبوونی توانای فێربوون و بەهێزبوونی زاکیرە و باشبوونی مەزاج بەشێوەیەکی گشتی، ئەمانە هەمووی کاردەکەن بۆ وەستانی توشبوون بەنەخۆشییەکە. 3. خواردنی قاوە: تایبەتمەندیی دژە هەوکردنی تێدایە، هەندێك لەتوێژینەوەکان دەریانخست خواردنی ٣ بۆ ٥ کوپ قاوە رۆژانە مەترسی توشبوون بەنەخۆشییەکە دەوەستێنێت بەرێژەی ٦٥%.. 4. پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان: سەرقاڵبوون بەسەردانیکردنی کەسە نزیکەکان و هاوڕێیان بەشداریدەکات لەباشبوونی کاری درکپێکردن و وەستانی نەخۆشییەکە. 5. توانای بینین: لەبەرئەوەی چاو دادەنرێت بەنیشانەیەکی باش بۆ کاری مۆخ، توێژینەوەکان دەریانخست چێژوەرگرتن لەبینینێکی بەهێزو چاوێکی تەندروست مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە دەوەستێنێت بەڕێژەی ٦٣%.. 6. هیوا: پەستانی خوێنی بەرز و پەستانی دڵەڕاوکێ و دوودڵی دەوەستێنێت، هەڵقوڵانی خوێن لەمۆخ باشدەکات و نەخۆشی زەهایمەر دەوەستێنێت.