جەڵتەی دڵ یەك لەو نەخۆشییە كتوپڕانەیە و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵك، بۆیە دەستخستنی زانیاری و زانینی نیشانەكانی جەڵتەی دڵ گرنگن. عارەقەی سارد، هەست كردن بە سووكیی سەر و بێحاڵی یەك لە نیشانەكانی جەڵتەی دڵ دێنە ئەژمار. بەپێی زانیاریی پزیشكەكان جەڵتەی دڵ لەناكاو روو نادات، بەڵكوو كۆمەڵێك نیشانە لە ماوەی چەند هەفتەدا خۆیان دەردەخەن، بەڵام زۆربەی خەڵك لێی كەمتەرخەمن و جەڵتەی دڵ لەلای ژنان و پاوا پێكەوە جیاوازیی هەیە. رشانەوە:هەندێ جار جەڵتەی دڵ لەگەڵ گرفتی هەناسەدان، دەزگای هەرس، ژانی گەدە و حاڵەتی رەشانەوە سەرهەڵدەدات، هەرچەند ئەم نیشانانە زۆر لەسداسەد دەربڕی جەڵتەی دڵ نین، بەڵام دەبێ لەبەرچاو بگرین و بەتایبەت ئەوكاتانەی لەناكاو روو دەدەن. ژانە لاجانگ، گوێ مل و شانە:ژان و هەستكردن بە زەخت و ژان لە لاجانگ و گوێ دەكرێ لە نیشانەكانی جەڵتەی دڵ بێت، هەندێ لە نەخۆشەكانیش نیشانەگەلی وەك ژانە مل و باسك و ئانیشك ئەزموون دەكەن. ماندوویەتیی زۆر:ماندوویەتیی زۆر و درێژخایەن، لە نیشانەكانی دیكەی جەڵتەی دڵن، توێژینەوەكان دەریانخستووە كە 70%ی ژنانی تووشبوو بە جەڵتەی دڵ تووشی ماندوویەتیی زۆری چەند حەفتەیی دەبن. مەبەست لە ماندوویی زۆر، بێهزیی و نەمانی وزەیە. گرفتی هەناسەدان:نەگەیشتنی خوێنی پێویست بە دڵ، واتە نەگەیشتنی وزەی پێویست بە دڵ كە ئەم كارە دەبێـە هۆی گرفتی هەناسە و كە بە شێوەی لەناكاو سەرهەڵدەدات و زیاتر ئەوكاتانە دەردەكەوێت كە كەسەكە لە حاڵی پشودان دایە و چالاكیی نییە. خەواڵۆیی، یان بێخەوی:هەندێ كەس، ماوەیەكی كەم پێش جەڵتەی دڵ، تووشی خەواڵۆیی زۆر، یان بە پێچەوانەوە بێخەوی دەبن. نیشانەكانی هاوشێوەی هەڵامەت:ئارەقەی سارد، هەستكردن بە سووكیی لەش لە سەر و بێحاڵیش دەكرێ وەك نیشانەكانی جەڵتەی دڵ بێنە ئەژمار. لێدانی توند و ناڕێكوپێكی دڵ:ئەگەر بێ ئەوەی كارێكی قورس ئەنجام بدەن، هەست بە زەخت و قورسیی زۆر لەسەر قەفەسەی سینگ دەكەن كە ئەمانە وەك نیشانە ناسراوەكانی جەڵتەی دڵ دێنە ئەژمار. هەستكردن بە قورسیی كێش و زەخت و گوشاری زۆر بۆ قەفەسەی سینگ: زۆرێك لەو كەسانەی كە تووشی جەڵتەی دڵ دەبن، هەست بە گوشار و قورسیی زۆر لەسەر سینگی خۆیان دەكەن. هەندێ جار ئەم نیشانەیە قرژە و سووتانەوە دڵیشی لەگەڵ.