به‌پێی هه‌واڵی جام کوردی به‌گێڕانه‌وه له شه‌قام نیوز؛ له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی جێگیربوونی بارودۆخی ئه‌منی له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر روویان له ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی هاتنی گروپی تیرۆرستی داعش بۆ ناوچه‌كه رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌می كردووه.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان به (شه‌قام)ی راگه‌یاند “پێش هاتنی گروپی تیرۆرستی داعش و قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر روویان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد كه له ساڵی 2007 دا پرۆسه‌ی هاتنی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد له‌و ساڵەدا 370,000 گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كرد و ساڵانە بە لەسەدا 30 زیاتر رێژەی هاتنی گەشتیاران زیادی دەكرد”، وتیشی “هاتنی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام رووی له هه‌ڵكشان بووه كه له ساڵی 2013 نزیكه‌ی سێ ملیۆن گه‌شتیار روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه كه داهاتی ئەم ساڵە زیاتربوو لە 000 ,000, 650 دۆلار ، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و هاتنی گروپی تیرۆرستی داعش بۆ ناوچه‌كه ئه‌م كه‌رته‌ی لاواز كردووه به جۆرێك له ساڵی 2014 رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان له سه‌دا 60 كه‌می كردووه له‌م ساڵه‌دا ته‌نها ملیۆنێك و دوو سه‌د هه‌زار گه‌شتیار روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و له چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیش به‌به‌راورد به چوار مانگی ساڵی 2013 رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیار بۆ هه‌رێم به رێژه‌ی سه‌دا 60 كه‌می كردووه ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی داعش له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق كه گه‌شتیاره‌كان ناتوانن بێنه هه‌رێمی كوردستان
ده‌رباره‌ی شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش نادر رۆستی وتی “زیاتر له (3,500) شوێنه‌وار هه‌یه كه زیاتر له 40 شوێنه‌وار بۆ گه‌شتیاری شیاون، هه‌ندێكیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆر ده‌گمه‌نن وه‌ك (ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر، گوندی بێستانهسور، گوندی چه‌رمۆ، قه‌ڵای هه‌ولێر، ئه‌شكه‌وتی قسقاپان و…)هتد كه له رێبهرە گه‌شتیاریه‌كان زانیاریمان لە بارەیان بڵاوكردۆتەوە”.
وتیشی “زیاتر له 17 تاڤگه‌ی گه‌شتیاری هه‌یه كه به‌شێكیان خزمه‌تگوزاریان بۆ دابین كراوه بوونه‌ته پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری، زیاتر له 60 شوێنی سروشتی و ژینگەیی هه‌یه كه هه‌ندێكیان پرۆژه‌ی سه‌رده‌میی لێ دروست كراوه. 22 شوێنی پیرۆزی ئاینی هه‌یه كه ڕێبەرمان بۆیان دروست كردوو. زیاتر له 15 مۆزه‌خانه‌ی جۆراو جۆرههیه، 4 ته‌له‌فریك و ده‌یان جۆر یاری له كۆمه‌ڵگا گه‌شتیاریه‌كان هه‌یه، ده‌یان رووبار‌و ( 5 ) به‌نداوی ئاوگڵدانهوه هه‌یه، چه‌ندان ئه‌شكه‌وتی مێژوویی و سروشتی كه دیمه‌نی ناوه‌وه‌یان زۆر سه‌رنج ڕاكێشە هه‌یه كه 14 یان له رێبه‌ری گه‌شتیاری تۆمار كراون، زیاتر له 16 كانیاوی ده‌رماناوی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌یە كەهەندێكیان خزمەتگوزاریان هەیە زیاتر له 10مه‌له‌وانگه‌ی كراوه و داخراو له شاره گه‌وره‌كان هه‌یه، زیاتر له 15 پاركی گه‌شتیاری له شاره گه‌وره‌كان هه‌یه، كه سه‌رجه‌میان ده‌كاته زیاتر له 230 شوێنی گه‌شتیاری، زیاتر له 575 هوتێل و 300 موتێل و 75 گوندی گه‌شتیاری و 1802 رێستۆرانت و كافی هه‌یه. هه‌ندێك له شاره‌كان میوانخانه و مه‌له‌وانگه‌یان هه‌یه. به تێكرای شوێنی خزمه‌تگوزاری مانه‌وه و سروشتی و كولتوریه‌كان كه ئاماژه‌مان بۆ كرد زیاتر له 2 هه‌زار و 900 شوێن هه‌یه”.
سه‌باره‌ت به پرۆژه گه‌شتیاریه‌كانی داهاتوو نادر رۆستی راگەیاند “ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی ئابووری كوردستان بڕیار لەسەر دروستكردنی چوار پرۆژە شاری گەشتیاری لە هەرێم دواوە وەكو شاری گەشتیاری بەنداوی دوكان و پرۆژەی گەشتیاری سەر چیای سەفین و شاری گەشتیاری بەنداوی دهۆك و پرۆژەی گەشتیاری سەر چیای زاڤا لە دهۆك. ئەم پرۆژانە هەموو بوارەكانی گەشتیاری لەخۆی دەگرێت بەتەواوبوونیان گۆڕانكاریەكی جۆری لە كەرتی گەشتوگوزاری لە هەرێمی كوردستان روودەدات”.
له باره‌ی كێشە وگرفتەكانی ئه‌م كهرتهش، نادر رۆستی وتی “سەرەرای ئەوەی كە دەستەی گشتی گەشتوگوزار تاكە دەزگایە لە هەموو عێراق كە بووە بە خاوەنی بروانامە ئایزۆ، كە بروانامەیەكی بەرزی نێودەوڵەتیە لە رووی رێكخستنی كارگێری، بەڵام هەندێك كێشە هەنە كە رێگرن لەبەردەم زیاتر گەشەكردنی ئەم كەرتە لە هەرێمی كوردستان. لەبەر ئەوەی کە هەرێمی كوردستان بەشێكە لەعێراق و عێراقیش ناوچەیەكی ناسراوە لە جیهان بە شەڕ و نائارامی، بۆیە ناساندنی کوردستان وەکو ناوچەیەکی ئارام وجیا لە عێراق کاری زۆری دەوێت. لەلایەکی ترەوە، كێشەی پێدانی ڤیزە بە گەشتیاران و نەبوونی یاسایەكی گەشتیاری تایبەت كە رەشنووسەكەی ئامادەكراوە بەڵام تائێستا نەبویتە یاسا وكێشەی رێگاوبان وكارەبا و خزمەتگوزاریش، لەم گرفتانەن کە رێگرن لەبەردەم زیاتر گەشەكردنی کەرتی گەشتوگوزاری لە هەرێم”.