ئه‌گه‌ر بیر له داهاتووی وڵات ده‌که‌نه‌وه و پرسیار بکه‌ن که له به‌ر چ هۆکارێک بارودۆخی ئێمه وایه و باشتر نییه، ئه‌گه‌ر بڵێین که باوکان و ڕابردووانی ئێمه چی‌یان بۆ ئێمه کردووه، ئه‌گه‌ر پرسیار بکه‌ین شه‌هیدان و گیان فیدایان چ تێکۆشانێکیان بۆ ئێمه کردووه، ده‌توانین داهاتوویه‌کی باشتر بۆ وڵات بخوڵقێنین. به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له ده‌سپێکی وه‌رزی نوێی خوێندنی ساڵی 1394 – 1395ی کۆچی هه‌تاوی، پرسیاری مانگی ڕه‌زبه‌ری خۆیی به‌م شێوه‌یه ئاراسته‌ی قوتابیان کرد: به ڕای ئێوه‌ی قوتابی که داهاتی سه‌ره‌کی وڵاتی ئیمه‌ن، پاش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له گه‌ڵ شه‌ش هێزی گه‌وره‌ی جیهان، چ ده‌رفه‌تێکی نوێ بۆ ئێران هاتووه‌ته پێشه‌وه و چۆن ده‌توانین له‌م ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌ربگرین؟ دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی له ڕێ و ڕه‌سمی ده‌سپێکی وه‌رزی نوێی خوێندن وتی: ئێوه ده‌زانن که ئێمه دوو وه‌رزی به‌هارمان هه‌یه، به‌هارێک له سه‌ره‌تای خاکه‌لێوه‌یه و پێی ده‌ڵێن به‌هاری سرووشت و تێیدا زه‌وی و بوونه‌وه‌ره‌کان سه‌ر له نوێ ده‌بووژێنه‌وه و ژیانێکی نوێ ده‌ست پێده‌که‌ن. ناوراو وتی: یه‌کی ڕه‌زبه‌ر به‌هارێکی دیکه‌ی ئێمه‌یه، به‌هاری زانست، بیر و هزر و فێربوون. به‌هاری یه‌که‌م چاوپێکه‌وتن و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هاوپۆلان و مامۆستایان له پاش چه‌ندین مانگ پشوو و دابڕان، له‌م ڕووه‌شه‌وه به‌هاری ڕه‌زبه‌ر له گوڵی به‌هار دڵرفێنتره. سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: به‌م هۆیه‌شه‌وه پێویسته قوتابخانه‌کان ببنه مه‌ڵبه‌ندی زانست و مامۆستایان و قوتابیان پێکه‌وه هه‌وڵی بونیات نانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده به‌نرخه بده‌ن. ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا به‌رامبه‌ر به قوتابیان وتی: ئێوه بۆ قوتابخانه نه‌هاتوون که به ته‌نیا وانه فێر ببن و له ماڵیشه‌وه هه‌وڵی خوێندن و به‌رده‌وامیی بده‌ن و کۆتایی ساڵیش له تاقیکردنه‌وه‌کان به‌شدار ببن و بۆ پۆلێکی دیکه به‌رز ببنه‌وه، پێویسته قوتابخانه ببێته شوێنی یه‌کترناسین و بوژانه‌وه‌ی بیر و هزره‌کان. ڕۆحانی جه‌ختیکرده‌وه: ئێوه پێویسته وڵاتی خۆتان و جیهان به باشی بناسن و بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که ژیان و داهاتووی خۆتان چۆن مسۆگه‌ر بکه‌ن. سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووی قسه‌ی کرده قوتابیان و جه‌ختی کرده‌وه: سه‌باره‌ت به هه‌موو شتێک پرسیار بکه‌ن، کلیلی زانست و پێشکه‌وتن، پرسیاره و له پرسیار کردن هه‌ست به شه‌رمه‌زاری نه‌که‌ن. ڕۆحانی وتی: هیچ قوتابیه‌ک گاڵته به هاوپۆله‌که‌ی به هۆی پرسیارکردنه‌وه نه‌کات، به پێچه‌وانه‌وه پێویسته هانده‌ری یه‌کتر بن بۆ پرسیار کردن و تێگه‌یشتن له سه‌رجه‌م پرسه‌کان. ناوبراو ڕایگه‌یاند: پرسیار بکه‌ن که به چ هۆکارێک بارودۆخی ئێمه وایه؟ ژینگه‌ی ئێمه بۆچی وایه؟ هه‌موو بیر له باشتربوون و ده‌رکردنی بیرۆکه‌ی نوێ بکه‌نه‌وه. سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا به ئاماژه به هه‌وڵ و تێکۆشانی حکومه‌ت، به‌رپرسان و باوکان و دایکان له پێناو داهاتووی گه‌شی منداڵان، وتی: پێم خۆشه له داهاتوودا ئێوه وه‌ک دوکتۆر و ئه‌ندازیار و ده‌رهێنه‌ر و بیرمه‌ند و هونه‌رمه‌ند ببینم، ئێوه ده‌بێت هه‌لی کار بڕه‌خسێنن و له‌و کاره‌شدا سه‌رکه‌وتوو بن. حه‌سه‌ن ڕۆحانی جه‌ختی کرده‌وه: پێویسته سه‌رجه‌م قوتابیانی ئازیز بزانن که به هه‌وڵ و تێکۆشانی دیپلۆماتکارانی وڵات، قۆناغێکی نوێ هاتووه‌ته پێشی نیشتمانه‌که‌مان و هیوامان به‌وه هه‌یه که به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م گه‌شه و پێشکه‌وتنی ئێران له ناو ببرێن. ناوبراو به جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که چاوه‌ڕوانی هه‌ل و مه‌رجێکی نوێ بۆ کار و چالاکی زیاتر ده‌که‌ین، وتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین له هه‌موو توانا و ده‌فرایه‌تییه‌کانی وڵات به باشترین شێواز که‌ڵک وه‌ربگرین، له‌م هه‌ل و مه‌رجه ڕازی نه‌بن و بیر له داهاتوویه‌کی باشتر بکه‌نه‌وه. سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به ده‌سپێکی وه‌رزی نوێی خوێندن، به‌م شێوازه پرسیاری خۆیی ئاراسته‌ی قوتابیان کرد: به ڕای ئێوه قوتابیان که داهاتی سه‌ره‌کی ئه‌م وڵاته‌ن، پاش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان تاران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 چ ده‌رفه‌تیکی نوێ هاتووه‌ته پێشی وڵات و چۆن ده‌توانین ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان به کار بێنین؟ دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی وتی: به ڕای ئێوه له بواری زانست و ته‌کنۆلۆژیا، ئابوری، په‌یوه‌ندییمان له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان، هه‌ل و مه‌رجی باشتر له ژیان، چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ژینگه، ئاو، خاک، کۆمه‌ڵگا، ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و کێشه‌کانی تایبه‌ت به گه‌نجان پاش گه‌مارۆکان و ده‌رفه‌تێک که له داهاتوو هه‌یه، چ ههنگاوێکی کرداری پێویسته هه‌ڵ بگرین؟