پارێزگاری نوێی کرماشان وتی: ئه‌م پارێزگایه بۆ گه‌یشتن به گه‌شه پێویستی به گۆڕانکاری هه‌یه و هه‌مووان له‌م پێناوه‌دا ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی خۆیان به‌جێ بێنن. به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕێ و ڕه‌سمی دهستهبکاربوونی خۆی که به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د حوسێن موقیمی جێگری سیاسی وه‌زاره‌تی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران له هۆڵی کۆنفرانسی دیوانی پارێزگای کرماشان به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند: سه‌رۆک ڕۆحانی بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی وڵات، به‌رنامه و پلانی ته‌واوی هه‌یه و له سه‌ره‌تادا پرسی وزه‌ی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی وه‌ک ئه‌وله‌ویاتی سه‌ره‌کی خۆی دانا. ڕوونیشکرده‌وه: کاتێک که ده‌ڕوانینه پارێزگاکانی ئێران، ده‌بینین که پارێزگاکانی رۆژئاوا به تایبه‌ت کرماشان له بواری گهشهسهندووییدا جیاوازی زۆریان له گه‌ڵ ناوچه‌کانی دیکه‌دا هه‌یه. ڕازانی کرماشانی به مه‌ڵبه‌ندی توانا و لێهاتووییه‌کان ناو برد و وتی: پێویسته کرماشان ببێته ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ی بازرگانی وڵات له ناوچه‌که. سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی بێکارانی ئه‌م پارێزگایه‌ش ڕایگه‌یاند: پێویسته ئه‌م کێشه‌یه به هه‌وڵێکی گشتگیر چاره‌سه‌ر بکرێت. پارێزگاری کرماشان سه‌باره‌ت به لێهاتوویی پارێزگاکه وتی: له بواری کشتووکاڵیدا به‌ستێنێکی گونجاومان هه‌یه به‌ڵام وه‌ک پێویست له‌م ده‌رفه‌ت و توانایه که‌ڵک وه‌رنه‌گیراوه و پێویست ده‌کات به ئامانجی گه‌شه‌پێدانی کرماشان و چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی بێ‌کاری، بواری کشتووکاڵی له هه‌ر ڕوویه‌که‌وه به‌هێزتر بکرێت. ڕازانی به ئاماژه به‌وه‌ی که ده‌زگای ئیداری کرماشان به‌رپرسه له چاره‌نووسی ئه‌م پارێزگایه، وتی: هه‌ر شه‌ش مانگ، گۆڕانکارییه‌کان و ڕاپۆرتی چالاکییه‌کانی خۆمان بۆ خه‌ڵک ڕاده‌گه‌ێنین. ڕازانی که 4 ساڵ پارێزگاری کوردستان بووه له جێی ئیبراهیم ڕه‌زایی بابادی ده‌سنیشان کرا که 22 مانگ نوێنه‌ری باڵای کابینه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له کرماشان بوو.