مه‌سیح عه‌لایی یه‌که‌م کچه پێشکه‌شکاری نابینای ئێرانییه که له ڕێکخراوی ده‌نگ و ڕه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌رکی پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه‌یه‌کی خراوه‌ته ئه‌ستۆ، به‌رنامه‌یه‌ک که په‌یوه‌ندی به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کانه‌وه هه‌یه و به چه‌شنێک ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، په‌یام ئیبراهیم پور ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌ی خاڵه به‌هێزه‌کان له که‌ناڵی ئۆفۆق (ئاسۆ) ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م مه‌سیح عه‌لایی تا پیشان بدات و ئه‌و ڕاستییه بسه‌لمێنێت که که‌م و کوڕی جه‌سته ڕێگر نییه له به‌رده‌م وه‌گه‌ڕ خستنی توانا و لێهاتووییه‌کان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کانیش ده‌توانن له کۆمه‌ڵگادا ڕۆڵیان هه‌بێت.
مه‌سیح عه‌لایی ته‌مه‌ن 37 ساڵه، له دایکبووی شاری تارانه که له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا باوکی کۆچی دوایی کردووه و له ژیاندا ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی زۆر بووه‌ته‌وه.
ئه‌م پێشکه‌شکاره له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشییه‌کی ژێنێتیکی ڕووناکی چاوه‌کانی له ده‌ست داوه و پاشان له قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به نابیناکان درێژه‌ی به خوێندن داوه.
ناوبراو له ساڵی 1996 له بواری مافناسی زانکۆی تاران وه‌رده‌گیرێت و وه‌ک قوتابییه‌کی سه‌رکه‌وتوو، بڕوانامه‌ی کارناسی به ده‌ست دێنێت و ساڵی 2006 له درێژه‌ی خوێندنی باڵادا له زانکۆی قورئان و حه‌دیسی تاران وه‌رگیراوه و به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕ ده‌کات.
مه‌سیح عه‌لایی هیچ کێشه‌یه‌کی له بواری کارکردن به کۆمپیۆته‌ر نییه و ئێستاش له قۆناغی نوێی کارکردنی له ته‌له‌فزیۆن، بیر له ڕۆژانی سه‌رکه‌وتن و داهاتوویه‌کی ڕوونتر ده‌کاته‌وه.