ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی پارێزگاری نوێی کرماشان به یاوه‌ری شاندێک هه‌ردوو خاڵی سنوری په‌روێزخان و خۆسرهویی به سه‌ر کرده‌وه و له کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م ئه‌و دوو خاڵه سنورییه گرنگه کۆڵیه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پارێزگاری کرماشان له یه‌که‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا خاڵی سنوری په‌روێزخانی به سه‌ر کرده‌وه و له نزیکه‌وه ڕه‌وتی هه‌نارده‌کردنی کاڵا و کێشه و گرفته‌کانی به چاو بینی.
ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی خاڵی سنوری په‌روێزخانی وه‌ک گه‌وره‌ترین خاڵی سنوری وڵات بۆ هه‌نارده و هاورده‌ی کاڵا ناو برد و ڕایگه‌یاند: ئه‌م خاڵه سنورییه که به‌شێکی گه‌وره‌ی هه‌نارده‌ی کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانی ئێران بۆ عێراقی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت ده‌فرایه‌تی هه‌ره باڵای له بواری ئابوری و بازرگانیدا هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: له ئه‌گه‌ری که‌ڵک وه‌رگرتنی پێویست له ده‌فرایه‌تییه‌کانی خاڵی سنوری په‌روێزخان به ده‌ر له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کاری، بارودۆخی ژیان و بژوێوی خه‌ڵک به‌رز ده‌بێته‌وه و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کاری به‌رده‌وام و گه‌شه‌ی ناوچه‌که‌ی به دواوه ده‌بێت.
پارێزگاری کرماشان ڕایگه‌یاند: له خاڵی سنوری په‌روێزخان پێویسته پرۆژه‌ی پێویست بخرێته بواری جێبه‌جێ کردن و له داهاتوودا له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی گشتی، گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی و گه‌وره‌ی تێدا ده‌بینین.
ڕازانی هه‌روه‌ها به ئاماژه به وه‌ستانی چالاکییه‌کانی کۆڵبه‌ری له خاڵی سنوری په‌روێزخان وتی: به‌رپرسانی حکومی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانیان له پێناو سه‌ر له نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی کۆڵبه‌ری به کار دێنن.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا، پارێزگاری کرماشان خاڵی سنوری خۆسرهویی به سه‌ر کرده‌وه.