به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند: پێشانگای کتێبی گه‌وره‌ی کرماشان له به‌رواری 22 تا 28ی ڕه‌زبه‌ر بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ک به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیبراهیم ڕه‌حیمی زه‌نگه‌نه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: پێشانگاکه له شوێنی پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی کرماشان به‌ڕێوه ده‌چێت و 450 ژوور له خۆ ده‌گرێت که بڕیاره 45 هه‌زار کتێبی تێدا نمایش بکرێت و ئه‌مه‌ش خزمه‌تێکه بۆ دۆستانی کتێب و لایه‌نگرانی کاروباری فه‌رهه‌نگی له پارێزگای کرماشان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری پارێزگای کرماشان هه‌واڵی به‌شداری میدیای دیجیتاڵی له پێشانگاکه‌دا ڕاگه‌یاند و وتی: 40 ژوور به میدیا دیجیتاڵه‌کان تایبه‌ت کراون و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی پێشانگاکانی کتێب له پارێزگای کرماشان ده‌بێت. به وته‌ی ئه‌م به‌رپرسه، له پێشانگای کتێبی کرماشان له سه‌دا 30 داشکان له نرخی کتێبه‌کان ده‌کرێت و بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاسانی کتێبه‌کان له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌ت پێش بینی کراوه که تێیدا سه‌ردانیکه‌رانی پێشانگاکه ده‌توانن به پێی بابه‌ت، کتێبی خوازراوی خۆیان بدۆزنه‌وه.
ناوبراو به ئاماژه به هاوکات بوونی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پێشانگایه له گه‌ڵ مانگی موحه‌ڕه‌م وتی: چه‌ندین به‌رنامه‌ی تایبه‌ت وه‌ک شێعری ئائینی عاشورا و لێکدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا، دانیشتنی تایبه‌ت به کلتوری عاشورایی، لێکدانه‌وه‌ی کاریگه‌ری تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و … له په‌راوێزی پێشانگای کتێبی کرماشان به‌ڕێوه ده‌چێت.