پارێزگاری کوردستان، کوردانی وه‌ک ڕه‌سه‌نترین پێکهاته‌ی ئێران ناو برد و وتی: قه‌ومی کورد به هۆی لێهاتوویی و ده‌فرایه‌تی باڵا له به‌شه‌کانی فه‌رهه‌نگی، زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانن له گه‌شه‌پێدانی وڵات ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، عه‌بدولمحه‌ممه‌د زاهێدی پارێزگاری کوردستان به ئاماژه به‌وه‌ی که ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پارێزگای کوردستانی وه‌ک پارێزگایه‌کی فه‌رهه‌نگی ناو بردووه، وتی: قه‌ومی کورد نه به هۆی ئه‌وه‌ی که له گه‌ڵ کوردانی جیهان په‌یوه‌ندییان هه‌یه، به‌ڵکوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕه‌سه‌نترین پێکهاته‌ی ئێرانن، بۆ وڵات وه‌ک ده‌رفه‌تێک سه‌یر ده‌کرێن.
ناوبراو وتی: دانیشتووانی کوردستان ده‌فرایه‌تی و لێهاتوویی باڵایان له به‌شه جۆربه‌جۆره‌کاندا هه‌یه و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت له گه‌شه‌پێدانی وڵات ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بێت و پێویسته بایه‌خ به‌م لێهاتوویی و ده‌فرایه‌تییه بدرێت.
پارێزگاری کوردستان به ئاماژه به‌وه‌ی که خه‌ڵکی کورد به درێژایی مێژوو سنوردارانێکی لێهاتوو و بوێر بوون، هه‌شت ساڵ شه‌ڕی عێراقی دژ به ئێران وه‌ک نموونه هێنایه‌وه و وتی: خه‌ڵکی کوردستان له‌و شه‌ڕه‌دا 5 هه‌زار و 430 شه‌هیدیان پێشکه‌ش به شۆڕشی ئیسلامی ئێران کردووه.
زاهێدی به ئاماژه به‌وه‌ی که به درێژایی مێژوو که‌ڵک له توانا و ده‌فرایه‌تی پارێزگای کوردستان وه‌رنه‌گیراوه، وتی: هیوادارین له داهاتوودا زیاتر بایه‌خ به‌م خاڵه به‌هێزانه بدرێت. ڕاشیگه‌یاند: کوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به که‌ش و هه‌وای گونجاو و بارینی زۆر، سنوری نێوده‌وڵه‌تی باشباخ، بواری به‌هێزی کشتووکاڵ و هێزی مرۆڤی کارامه و شاره‌زا و له ئه‌گه‌ری گرنگیدان به‌م بوارانه، ده‌توانین ڕه‌وتی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاکه خێراتر بکه‌ینه‌وه.
ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ئه‌م پرسیاره‌ی ئاراسته کرد که به‌رده‌وام له نووسراو و وتاره‌کاندا دوو بابه‌تی ئێرانی بوون و کوردبوون به جیاواز سه‌یر ده‌کرێت و داوای له مامۆستایانی جوغرافیای سیاسی کرد که ئه‌م بابه‌ته ڕوون بکه‌نه‌وه که کورد و ئێرانی پێکه‌وه گرێدراون و کوردان ڕه‌سه‌نترین پێکهاته‌ی ئه‌م وڵاته‌ن.
عه‌بدولمحه‌ممه‌د زاهێدی خوازیاری وه‌ڵامێکی زانستی مامۆستایانی بواری جوغرافیای سیاسی به‌م پرسیاره بوو و جه‌ختی کرده‌وه ئه‌م بابه‌ته پێویسته به شێوازی زانستی بۆ خه‌ڵک شرۆڤه و ڕوون ببێته‌وه.
پارێزگاری کوردستان له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا به ئاماژه به‌وه‌ی که وڵات له سه‌رووبه‌ندی داڕشتنی به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، داوای له ئه‌نجومه‌نی ژئۆپۆلیتیکی ئێران کرد به پێی هه‌ل و مه‌رجی ناوچه‌که، له داڕشتنی به‌رنامه‌که یارمه‌تیده‌ری حکومه‌ت بن.
شایانی ئاماژه‌یه هه‌شته‌مین کۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی ژئۆپۆلیتیکی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شاری سنه ده‌ستی به کاره‌کانی کرد.