گێڕانی دارخورما، دانانی ته‌شت، ده‌سته‌ی جۆراوجۆری شین‌گێڕی، خۆ لهقوڕگرتن و ته‌نیا چه‌ند نموونه‌ی چکۆله له هه‌زاران ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت مانگی موحه‌ڕه‌مه له شاره جۆراوجۆره‌کانی ئێران که له ڕۆژانی تایبه‌ت به شین‌گێڕی سه‌رۆکی شه‌هیدان ئه‌نجام ده‌درێت. موحه‌ڕه‌م و عاشوور له فه‌رهه‌نگی ئایینی خه‌ڵکی ئێران‌دا جێگه و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه و هه‌وێنی کۆمه‌ڵێک ڕێوڕه‌سمی جۆراوجۆر که سینگ به سینگ و نه‌وه به نه‌وه گه‌یشتۆته ئه‌مڕۆ.
ئازه‌رییه‌کانی ئێران:
شین‌گێڕی له شاره‌کانی ئازربایجان و ئه‌رده‌بێل به دوو ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تی “دانانی ته‌شت” و ده‌سته‌ی “شاخسی و واخسی” دیاری ده‌کریت. ده‌سته‌کانی شین‌گێڕی شاخسی و واخسی (شاه حوسێن، وای حوسێن) به‌پێی سونه‌تی دێرینه‌ی ئازربایجان هه‌موو ساڵێک له مانگی زیحهجهوه چالاکی خۆیان ده‌ست پێده‌که‌ن.
ڕێوڕه‌سمی دیکه دانانی ته‌شت یان گێڕانی ته‌شته که تایبه‌تی شاری ئه‌رده‌بێل و ئازربایجان به گشتییه، له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، ته‌شت هێمای مه‌شکه‌ی سه‌قای که‌ربه‌لا، هێمای ئاوی ڕۆباری فوراته که له‌سه‌ر حوسێن (ع) و دۆستان و یارانی به‌وه‌فای به‌سرا. چونکه ڕووداوی که‌ربه‌لا و به‌سرانی ئاوی فورات له‌سه‌ر ئیمام حوسێن و دۆسته به‌وه‌فاکانی و هه‌وڵ و گیانبه‌ختکردنی سه‌قای که‌ربه‌لا بۆ گه‌یاندنی ئاو به ئه‌و به‌ڕێزانه واتای ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌یه.
یه‌زد: هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی دارخورما
شکۆی شین‌گێڕی خه‌ڵکی وڵاتی با و باگیره‌کان له شین‌گێڕی ڕۆژی عاشوورا، ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵگرتنی دارخورما وه‌ک ته‌رمی سه‌یدوشوهه‌دا و یان یه‌ک له شه‌هیدانی که‌ربه‌لایه. دارخورما له ماکی چێو و وه‌ک گه‌ڵای دار یان سه‌وڵه که هیچی له دارخورما ناچێت، به‌ڵام به‌م ناوه‌وه به‌ناوبانگه. ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵگرتنی دارخورما یه‌ک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی موحه‌ڕه‌م و شێنگێڕی له یه‌زده.
کاشان
له دوایین ڕۆژی مانگی زیحهجهدا به هاتنی ده‌سته‌ی شین‌گێڕی بۆ بازاڕی شاری کاشان خه‌ڵک و کاسبکاران ئاگاداری هاتنی مانگی موحه‌ڕه‌م ده‌بنه‌وه. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م ده‌سته ستایش بێژانی ئه‌هلی به‌یتن که هه‌ر یه‌که‌یان له ڕێگاکه‌دا سه‌باره‌ت به وه‌سف و ستایشی ئیمام حوسێن (ع) شیعر ده‌خوێننه‌وه. به چاوخشاندنێک له‌سه‌ر شین‌گێڕی کاشان و شاره‌کانی ده‌ورووبه‌ری وه‌ک نه‌ته‌نز، ئاران و بیدگول و ئه‌رده‌ستان ڕێوڕه‌سمی وه‌ک گێڕانی دارخورما و هه‌ڵگرتنی خێمهگهی حوسێنی و شه‌هیدانی که‌ربه‌لا ده‌بینین که ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می حکومه‌تی ئالی بوویه له ئێران.
ئیلام: چایینهی ژنان
له مانگی موحه‌ڕه‌مدا زۆرتر پیاوان به‌شداری ده‌که‌ن و ڕۆڵی زیاتریان هه‌یه به‌ڵام له نێو خه‌ڵکی ئیلام‌دا، ژنانی ڕێوڕه‌سمی چایینهیه که ته‌نیا شایه‌تحاڵان خه‌مبار نین و ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تیان هه‌یه. ده‌توانین ئاماژه بده‌ینه چایینهی حه‌زره‌تی قاسم (ع) له ڕۆژی حه‌وته‌م، چایینهی حه‌زره‌تی عه‌بباس (ع) له ڕۆژی هه‌شتم، چایینهی ئیمام حوسێن (ع) له ڕۆژی ده‌یه‌م و چایینهی ڕۆژی ئه‌ربه‌عینی حوسێنی. بۆ نموونه له چایینهی حه‌زره‌تی قاسمدا، کچێکی گه‌نج و شوونه‌کردوو جلوبه‌رگی زه‌ماوه‌ن دکاته به‌ری و پاشان چایینهبێژهکان ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به جێ دێنن.
شاهڕوود ڕۆژی “یا عه‌بباس یا عه‌بباس”
پێنجه‌مین ڕۆژی مانگی موحه‌ڕه‌م هه‌ر ساڵه له شاری شاهڕوود به نێوی ڕۆژی “یا عه‌بباس یا عه‌بباس” به‌ناوبانگه و ڕێوڕه‌سمی جۆراوجۆری تایبه‌تی خۆی هه‌یه و هه‌موو ساڵێک به‌ڕێوه ده‌چێت.
زه‌نجان: حوسه‌ینیه‌ی ئه‌عزه‌م، ڕۆژی هه‌شته‌می موحه‌ڕه‌م
زه‌نجان شارێکی چکۆله‌یه و حه‌شیمه‌تی ناگاته 500 هه‌زار که‌س، به‌ڵام ساڵانێکی زۆره که له دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌شتی موحه‌ڕه‌مدا به یادی سه‌قای ده‌شتی که‌ربه‌لا چه‌ندین هه‌زار شینگێڕ له حوسه‌ینییه‌ی گه‌وره‌وه بۆ ئیمامزاده‌ی ئیبرایم ده‌چن.
به‌نده‌رعه‌بباس
خه‌ڵکی شین‌گێڕی شاری به‌نده‌رعه‌بباس به‌ره‌به‌یانی تاسووعا ته‌رمه‌کان له حوسه‌ینییه‌کان دێننه ده‌ره‌وه تا بیبه‌نه قهدهمگایهک که خه‌ڵک ڕایان وایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌زره‌تی عه‌لی (ع). خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که سه‌مای دیجله‌وه بۆ قهدهمگا پیشانده‌ری ڕۆیشتنی ڕۆڵه بۆ لای باوک و دیدار له‌گه‌ڵیه‌تی.
کرماشان
ڕێوڕه‌سمی شین‌گێڕی له سه‌ده‌کانی سێهه‌م و چواره‌م، واته سه‌رده‌می حکومه‌تی ئالی بوویه، له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کرماشان به‌ڕێوه ده‌چێت.
خه‌ڵکی کرماشان به له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگی ڕه‌ش که پیشانده‌ری شین و ماته‌مه ده‌چنه پێشوازی مانگی موحه‌ڕه‌م.
ڕێوڕه‌سمه‌کانی قوڕماڵین له‌سه‌ر شان و سه‌ر له‌کرماشان زۆر به‌رچاو ده‌که‌وێت. چونکه له زۆربه‌ی ئه‌م ناوچانه‌دا زیارهتگهیهک هه‌یه، خه‌ڵک پاش تێپه‌ڕاندنی مه‌ودایه‌کی دوور به پێی خاوسهوه ده‌گه‌نه زیارهتگهکه و شین و ماته‌مین ده‌گێڕن.