نووسه‌ر: مارک چمپیۆن
جام کوردی: یه‌کێک له سه‌رکه‌وتنه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له ساڵه‌کانی ڕابردوو باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ تورکیا بوو، وڵاتێک که له‌مێژه وه‌ک ڕکابه‌رێکی ڕووسیا له ناوچه‌که بووه و چه‌ندین شه‌ڕ له لاپه‌ڕه‌کانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان ده‌بینرێت. له ئێستادا پرسیار ئه‌وه‌یه که ڕووسیا به چ هۆکارێک ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ی به هێرشه ئاسمانییه‌کانی سوریا خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه؟
ڕۆژی 12ی سپتمبێر، ته‌نیا چه‌ند رۆژ پێش له ده‌ستپێکردنی هێرشه ئاسمانییه‌کان بوو که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌ردانی مۆسکۆی کرد تا له گه‌ڵ دۆسته‌که‌ی، ڤلادیمیر پوتین مزگه‌وتێکی نوێ به فه‌رمی بکاته‌وه. ئه‌ردۆغان ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵاتی له ساڵی ڕابردوو گه‌یانده 31 ملیار دۆلار. ئه‌م ڕێژه‌یه له ساڵی 2002 که پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ردۆغان گه‌یشته ده‌سه‌ڵات، ته‌نیا 5 ملیار دۆلار بوو. سه‌رۆکی تورکیا بۆ ساڵی 2020 ئامانجی 100 ملیار دۆلاری ده‌ستنیشان کردووه.
له مانگی ئاپریڵ، گرێبه‌ستێک به ئامانجی دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌کی ناوه‌کی له که‌ناراوه‌کانی مه‌دیته‌رانه به بڕی 20 ملیار دۆلار واژۆ کرا. ساڵی ڕابردوو، دوو وڵات له سه‌ر بۆری هه‌نارده‌کردنی گازی ڕووسیا بۆ ئه‌ورووپا ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی، له ڕێگای ئه‌و بۆرییه‌وه ساڵانه 63 ملیار مه‌تری سێجا گازی ڕووسیا هه‌نارده‌ی ئه‌ورووپا ده‌کرێت. له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو، ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام له گه‌ڵ پوتین سه‌باره‌ت به ئه‌ندامێتی له ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای وتووێژی کردووه.
ئه‌ردۆغان له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا له سوریا هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه که ڕه‌نگه مۆسکۆ، دۆستایه‌تی تورکیا و کڕیاره‌کانی گاز له ده‌ست بدات، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه که وڵاته‌که‌ی بیر له لایه‌نێکی دیکه له دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ناوه‌کی بکاته‌وه. پێشتریش، کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌ی هێڵی گازی ڕووسیا له ڕێگای تورکیاوه بۆ ماوه‌یه‌کی دیکه دوا خراوه.
چه‌ندین هۆکار له ئارادایه که په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا و تورکیا له سه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌کانی سوریا به‌م ئاسته گه‌یشتووه. به‌زاندنی ئاسمانی تورکیا له لایه‌ن فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا کاردانه‌وه‌ی ئه‌نکه‌ره‌ی لێکه‌وته‌وه. ڕووسیا ده‌ڵێت که ئه‌م هه‌نگاوه به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه، به‌ڵام تورکیا و ناتۆ ئه‌مه‌یان قبووڵ نه‌کردووه. هۆکاری یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که به‌رپرسانی باڵای ڕووسیا ده‌زانن که حکومه‌تی تورکیا له لایه‌کی دیکه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی سوریایه و به‌م هۆیه‌شه‌وه بۆ پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌م شه‌ڕه‌یان ده‌ستپێکردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هۆکاری دیکه ئه‌وه‌یه که ڕووسیا ڕێگری له هه‌ر ههنگاوێکی ئه‌نکه‌ره له سوریا بگرێت به مه‌به‌ستی دابین کردنی ناوچه‌یه‌کی ئارام له خاکی ئه‌و وڵاته. باشترین وه‌ڵام بۆ کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی پوتین، دابین کردنی ناوچه‌ی ئارام له باکور و باشوری سوریایه که تێیدا په‌نابه‌ران و گرووپه سوننه‌کانی قبووڵکراو له لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌د پارێزراو بن، ئه‌و گرووپانه له داهاتوودا ده‌توانن به‌شێک له چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا بن. دابین کردنی ناوچه‌ی ئارام ده‌توانێت کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له زه‌وی و ئاسمان سنوردار بکات.
پشتیوانی سه‌ربازی ڕووسیا له ئه‌سه‌د، ده‌سکه‌وتیشی هه‌بووه: به ده‌ر له ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ی هێزی ڕووسیا، ئه‌سه‌د به‌م زووانه ده‌سه‌ڵات به جێ ناهێڵێت. ئه‌گه‌رێکی دووره که ڕووسیا بکه‌وێته داوی شه‌ڕی تورکیا و ڕێکخراوی ناتۆ.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له کاتێکدا له ڕه‌وتی چاره‌سه‌ری پشتیوانی ده‌کات که پوتین سه‌رقاڵی پێکهێنانی ئیئتلافێکی جیهانییه به مه‌به‌ستی شکستی داعش. ئه‌و ده‌یه‌وێت که‌سێک بێت که ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌که‌ی ببێته هۆی کۆتایی ئه‌م شه‌ڕه مه‌ترسیداره.
سه‌رچاوه: بلومبرگ وی‌و
وه‌رگێڕان: جام کوردی