نووسه‌ر: متیۆ مه‌ک ئینیس
جام کوردی: به‌رپرسانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ست به مه‌ترسی ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌که‌ی ڕووسیا له سوریا بکه‌ن که له ئاکامدا کۆنتڕۆڵی تاران به سه‌ر دیمه‌شقه‌وه تووشی کێشه و گرفت ده‌کات، پێویستیان به گرنگیدان به هێرشه موشه‌کییه‌که‌ی مۆسکۆ له ده‌ریای خه‌زه‌ر و پێکدادانی له خاکی وڵاته‌که‌یان نییه. وه‌ک چۆن که پێشتر هۆشداری ئه‌وه‌م دابوو هاتنی ڕووسیا بۆ سوریا به ئامانجی پاراستنی حکومه‌تی ئه‌سه‌د، ده‌توانێت ئامانجه ستراتژیکه‌کانی تاران له‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بکاته‌وه.
به‌ڵێنی تاران بۆ یارمه‌تیدان و پشتیوانی له هاوپه‌یمانه‌که‌ی له ناوچه‌ی شام وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه. ئێران ناتوانێت ئه‌و هاوپه‌یمانه‌ی له ده‌ست بدات که له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و له شه‌ڕه ناڕاسته‌وخۆکانی، گرووپی حیزبووڵای لۆبنان پاڵپشتی ده‌کات. ئێران به بێ سوریا ناتوانێت وه‌ک ڕابردوو به شێوازی کاریگه‌ر، پشتیوانی له حیزبووڵا بکات و له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ته‌یاری بکات.
به‌ڵام تاران پاش سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی ساڵی 2011ی سوریا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له سه‌ر بوو که ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانه‌که‌ی بڕوخێت. پاش چه‌ندین پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د له ساڵی 2012، ئێران ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ئه‌وه ده‌ربڕی که له سه‌ره‌تای ساڵی 2013 هێزه‌کانی حیزبووڵای لۆبنان بگه‌نه سوریا. به هاتنیان، حکومه‌تی سوریا هێزێکی دیکه‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام له ساڵی 2015 سه‌ر له نوێ حکومه‌تی دیمه‌شق، ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌تر بووه‌وه، له ده‌ستدانی گرنگترین پێگه‌کانی خۆی له نزیک که‌ناراوه‌کانی مه‌دیته‌رانه و دیمه‌شق.
بۆ تێگه‌یشتن له چۆنیه‌تی هاوکاری نێوان ئێران و ڕووسیا له سوریا، پێویسته ڕه‌وتی ته‌واوکاری ئه‌م هاوکارییه ئاماژه‌ی پێ بدرێت. هه‌ندێک ڕاپۆرت باس له‌وه ده‌که‌ن که قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له به‌هاری ڕابردوو چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ڕووسیا هه‌بووه، سولێمانی خۆی ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌که‌ی 31ی مانگی مه‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه که جیهان له پلانی دواتری ئێران له سوریا تووشی سه‌رسووڕمان ده‌بێت.
پاش ڕاگه‌یاندنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی چه‌ندین پلانی تۆمارکراو ئه‌نجام دراوه. له هاوینی ئه‌مساڵ ڕێبه‌ری باڵای ئێران چاوی که‌وت به سرگئی لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا. ڕه‌نگه سولێمانی 24ی جولای سه‌ردانی مۆسکۆی کردبێت و دیسانه‌وه به هه‌مان شێوه له مانگی سپتمبێر. فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له ڕووسیا سه‌باره‌ت به هاوکاری هاوبه‌ش له سه‌ر ئه‌و گه‌ڵاڵه سه‌ربازییانه‌ی که له ئێستادا له سوریا ده‌بینرێن وه‌ک ناوه‌ندی زانیاری هاوبه‌شی سوریا، حیزبووڵا، ئێران و ڕووسیا له ده‌ره‌وه‌ی لازقیه، له گه‌ڵ به‌رپرسه ئه‌منییه‌کانی مۆسکۆ وتووێژی کردووه.
ئه‌م که‌مپینه سه‌ربازییه‌ی ئێستا له ڕواڵه‌تدا له به‌رژه‌وه‌ندی تاران و مۆسکۆدایه، به‌ڵام ڕه‌نگه له ئاستی ستراتژیک تێچووی بۆ تاران ببێت. ڕووسیا هێزی زیاتری له دانوستانه‌کان بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کان هه‌یه به تایبه‌ت له‌و هه‌ل و مه‌رجانه‌ی که ڕه‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندی تاران‌دا نه‌بێت. پاراستنی ئه‌سه‌د یان که‌سێکی دیکه که له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا نه‌رمی بنوێنێت، ڕه‌نگه بۆ پوتین ئه‌وه‌نده گرنگ نه‌بێت. ڕه‌نگه ڕووسیا خوازیاری ڕۆڵێکی گه‌وره‌تر له عێراق بێت ئه‌ویش له ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
له ماوه‌ی مانگه‌کانی داهاتوو ڕه‌نگه چه‌ندین ناکۆکی دیکه له نێوان تاران و مۆسکۆ بێته ئاراوه. به پێچه‌وانه‌ی تاران، مۆسکۆ خوازیاری دژایه‌تیکردنی ته‌ل ئهبهیب نییه. کرملێن نایه‌وێت له ململانێکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل له به‌رزاییه‌کانی جۆلان تێوه‌گلاو بێت.
مۆسکۆ هه‌روه‌ها زیاتر له تاران نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌کی باشتری له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس هه‌بێت. ڕه‌نگه ڕووسیا نه‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی ئێران دژ به‌و گرووپانه‌ی بوه‌ستێته‌وه که له لایه‌ن ڕیازه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێن.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاران ڕۆڵی ئاسانکاریی له هاتنی ڕووسیا بۆ تاران هه‌بووبێت، پرسیاری گرنگ سه‌باره‌ت به ئامانجی ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره دێته ئاراوه که ئایا مۆسکۆ له پێناو پاڵپشتی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران جێی متمانه‌یه؟ ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی که ئه‌گه‌ری به‌دیهاتنی زۆریان لێ ده‌کرێت ئه‌وه‌یه که ده‌ره‌نجامی کۆتایی گۆڕانکارییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا نییه.
ئه‌ندامی باڵای دامه‌زراوه‌ی ئه‌مه‌ریکه‌ن ئینتر پرایز
سه‌رچاوه:نشنال اینترست
وه‌رگێڕان: جام کوردی