ژماره‌ی نوێی گۆڤاری printed in iran که به‌شێکی به په‌یامی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ گه‌نجانی ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا تایبه‌ت کراوه، له پێشانگای کتێبی فرانکفۆرت بڵاو کرایه‌وه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فارس، دامه‌زراوه‌ی پێشانگاکانی فه‌رهه‌نگی ئێران هه‌واڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بۆ گه‌نجانی ئه‌مریکا و ئه‌ورووپای ڕاگه‌یاندووه.
په‌یامی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ گه‌نجانی ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا به سێ زمانی ئینلیزی، عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانی و به دیزاینێکی جوان له ژووری ئێران له نێوان گه‌نجاندا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
شه‌ست و دووه‌مین خولی پێشانگای کتێبی فرانکفۆرت له 22 تا 26ی ڕه‌زبه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت. ئێران له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به بانگهێشت کردنی سه‌ڵمان ڕۆشدی له کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی، ئه‌و پێشانگایه‌ی بایکۆت کرد و به بۆنه‌ی هاتنی مانگی موحه‌ڕه‌م ژووره‌که‌ی به قوماشی ڕه‌ش داپۆشیوه، به‌ڵام کتێبی تێدا نمایش نه‌کراوه.